حەڵوا هاتییە لە هەولێرێ، لەبەرن نا، ڕوونی چێرێ.
حەڵوا: خواردەمەنییەکی فۆلکلۆریی کوردییە، لە ئارد و ڕۆن و شەکر درووست دەکرێت (فەرهەنگی خاڵ)، #هەولێر# شارێکی گەورەی کوردستانە، چێر: مانگا. واتە: حەڵوایەک بە ڕۆنی مانگازەرد درووستکرابێت، تام و لەزەتی زۆرە، لە کوردەواردا حەڵوا لە ئاهەنگی منداڵبووندا پێشکەش دەکرێت، مەبەست لە دەربڕینی هەستی خۆشییە لە ئاهەنگدا. [1]