حەیران لە لوولکەکەی داوێ، سەر لە سێبەر قون لە هەتاوێ.
حەیران: جۆرێک گۆرانی کوردییە (فەرهەنگی خاڵ)، لوولک: لوولوو جۆڵایی (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، لوولک بەشێکە لە ئامێری تەون، لە کوردەواردا فەرش و ڕایەخی پێدەچنرێت. بە کەسێک دەوترێت کە کاری جۆڵایی بکات، لە کاتی کارکردندا حەیران بڵێت، مەبەست لە کەسێکە کە شوێنی کارکردنی زۆر گونجاو نەبێت، کەچی دڵخۆش بێت و گۆرانی بڵێت. [1]