حەیران لەسەر مەزارێ، کیژان مێرد دەکرد، بێوەژن دەهاتنە سەمایێ.
حەیران: جۆرێک گۆرانی کوردییە (فەرهەنگی خاڵ)، مەزار: دەشتی پانی پڕ شینایی (فەرهەنگی وشەنامە)، بێوەژن: بە ئافرەتێک دەوترێت کە مێردی نەمابێت، واتە: کچان شوو دەکەن و لە دەشتودەر ئاهەنگ دەکەن، بێوەژنان سەما دەکەن. بۆ کەسێک بەکاردێت کە ئارەزووی دڵخۆشی کەسانێکی تر بکات، بەڵام ئەم بۆی نەگونجێت. [1]