پارێزگاری #هەولێر# باس لە هەنگاوەکانی هەژماری من دەکات و ئەوەش دەخاتە ڕوو، بازنەی (هەژماری من) لە هەولێر فراوان بووە، هەم لە تۆمارکردنی ناوی فەرمانبەران و هەم لە کاراکردنی کارتەکانیان، ئەمەش کارئاسانییەکی زۆر بۆ فەرمانبەران دەکات.
#ئومێد خۆشناو#، وتی: بازنەی هەژماری من لە هەولێر فراوانتر دەکرێت، هەم لە خێراکردنی پڕۆسەکە بۆ تۆمارکردنی ناوی فەرمانبەران لە سیستمەکەدا، هەم وەرگرتنەوە و کاراکردنی کارتی بانکی، ئێستاش ئامادەکاری دەستی پێ کردووە بۆ ئەوەی ئەم مانگە نزیکەی 75 هەزار مووچەخۆر لە هەولێر مووچەکانیان لە ڕێگەی هەژماری من وەربگرن، هەر فەرمانبەرێکیش بۆ درووستکردنی هەژماری بانکی سەرپشکە هەژماری خۆی لە چ بانکێک دەکاتەوە.
خۆشناو ئەوەشی خستە ڕوو: مانگ دوای مانگ پڕۆژەکە فراوانتر دەبێت بۆ شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، ئەوەی تا ئێستاش هەیه، لە هەولێر پڕۆسەکە زۆر بە سەرکەوتوویی بەڕێوە چووە و هەست دەکرێت کە فشار لەسەر بانکەکانیش کەم بووەتەوە. [1]