خشکەی کەوامان دێ، قۆڕە هەناومان دێ.
کەوا: جۆرێک بەرگی کەلەپووریی کوردییە، سەر تا دامانە، ژنان و پیاونی خانەدان لەبەری دەکەن، هەناو: ناوسک، بۆ کەسێک بەکاردێت کە جلوبەرگی پۆشتە بێت، بەڵام پولێک لە گیرفانیدا نەبێت، تەواو برسی و داماو بێت، تەنیا لەبەر ئەوەی ڕووکەشی لەناو خەڵکدا جوان بێت.[1]