لە شاری شاریقەی وڵاتی ئیمارات ڕکابەرییەکانی پاڵەوانێتی یانە پاڵەوانەکانی وڵاتانی عەرەبی بۆ یاری گۆڕەپان و مەیدان دەستی پێ کردوو لە یەکەم ڕۆژی یارییەکاندا و لە یاری یەک باز
#مریەم عەبدولحەمید عەبدولڕەحمان#ی کیژە یاریزانی یانەی پێشمەرگە توانی پلەی یەکەم و میدالیایی ئاڵتون بەدەست بهێنێت دوای ئەوەی 5، 33 م بازی دا.
ئەمە و لە هەمان یاری #چاوان بەهادین# پلەی چوارەمی مسۆگەر کرد بە 4، 98 م و هەرچی لە یاری 10 هەزار مەتر بوو (دیانا کەریم سەعید) پلەی سێیەم و میدالیایی بڕۆنزی بردەوە.
سەبارەت بە دەست کەوتەکانی یەکەم ڕۆژی کیژانی پێشمەرگە #نزار ئەکرەم# سەرپەرشتیاری گشتی تیمی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت زانیاری زیاتری دا و وتی، پاڵەوانێتییەکی پڕ ڕکابەرییە و یاریزانی ئاست بەرزی تێدایە ، هەروەک وتیشی لە یاری یەک باز، مریەم عەبدولحەمیدی کیژە یاریزانمان توانی میدالیایی ئاڵتون ببات و لەگەڵ ئەوەی یاری فەرمی خۆشی نەبوو، چاوان بەهادین بە ژمارەیەکی زۆر باش پلەی چوارەمی بەدەست هێنا لە هەمان یاری دا.
هەر سەبارەت بە یارییەکان، سەرپەرشتیارەکەی یانەی پێشمەرگە وتی، دیانا کەریم لە یارییەکی بەهێزدا کە ڕاکردنی 10 هەزار مەترە پلەی سێیەم و میدالیایی بڕۆنزی بەدەست هێناوە.
جێگەی باسە یارییەکانی ئەو پاڵەوانێتییە لە ڕۆژی هەینی #09-02-2024# بەردەوام دەبێت و کیژانی پێشمەرگە کە بە شێوەی خواستن پێکهاتەی یانەی فەتات نینوی یان بەهێز کردەوە دەچنەوە نێو کێبڕکێکان.[1]