دوایی ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی پاڵەوانێتی کاراتێی یانەکانی باکووری ئێراق بۆ یارییەکانی کاتا و کۆمیتەی کوڕان و کچان و کۆکردنەوەی خاڵەکان لەلایەن لیژنەی سەرپەرشتیاری پاڵەوانێتییەکە سەرەنجام #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بە کۆی 39 خاڵ توانیان پلەی یەکەم بەدەست بهێنن و هەروەک یانەی خورماڵ بە هەمان ژمارەی خاڵەکانی یانەی پێشمەرگە پلەی یەکەم دووبارەیان بەدەست هێنا.
لیژنەی سەرپەرشتیار خاڵەکانی هەردوو یانەی بەم شێوەیە ڕاگەیاند:
یانەی وەرزشی پێشمەرگە
8*3= 24
3*2=6
9*1=9
کۆێ گشتی 39 خال
یانەی وەرزشی خورماڵ
9*3 =27
5*3=10
2*1=2
کۆی گشتی 39 خال
ئەنجامی یارییەکانی یاریزانانی پێشمەرگە لە هەردوو ئاستەکانی کوڕان و کچان:
کاتای کچان تیم:
(ئەوین ئامانج، سۆز سالار، هانا ڕەزا)..یەکەم
کاتای کچان تاک:
ئەوین ئامانج.. یەکەم
هانا ڕەزا . سێ یەم
لانە کامەران.. سێ یەم
کاتای کوڕان:
میران قادر.. سێ یەم
ئاریا ڕەحیم.. سێ یەم
کۆمیتە کچان:
چاڤین خالید.. یەکەم
ژالیا ئومێد.. یەکەم
هۆزان محەمەد.. یەکەم
دییه سەلام.. دووەم
دڵان عادل.. سێ یەم
ڤێستینا سیروان.. سێ یەم
کۆمیتە کوڕان:
ڕێباز حەکیم.. یەکەم
شاکۆ عەلی.. یەکەم
بڕیار یوسف.. یەکەم
ئومێد ئاسۆ.. دووەم
لاوکۆ محەمەد.. دووەم
محەمەد عەدنان.. سێ یەم
نەشوان تاهیر..سێ یەم
ئارمین موحسین.. سێ یەم
بەو ئەنجامانەش کچ و کوڕە پێشمەرگەکان توانیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن و بگەنە پاڵەوانێتی هەڵبژاردەی ئێراق کە بڕیارە یارییەکانی لە شاری بەغدا بەڕێوە بچێت.[1]