یارییەکانی کاتای کچانی یانە پاڵەوانەکانی وڵاتانی عەرەبی لەسەر هەردوو ئاستی تاک و تیم کۆتایی هات و لە دوایی ڕکابەرییەکی بەهێزی تیمی یانە پاڵەوانەکانی وڵاتان، دواجار لە دوای ئەوەی کچانی پێشمەرگە لەسەر ئاستی تاک سێیەمیان بەدەست هێنا بە هەمان شێوە و لەسەر ئاستی تیم بڕۆنزیان لە دەست نەدات.
سەبارەت بەو دەست کەوتەیان #ئەرسەلان موڕادی# ڕاهێنەری گشتی تیمی کاراتێی یانەی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، بڕیار بوو بە پۆینت واتە خاڵ ڕیزبەندی بۆ تیمەکان هەژمار بکرێت کە بەو شێوەیە کچانی پێشمەرگە دووەم دەبوون بەڵام دوایی ئەوەی گۆڕانکاری کرا هەردوو تیمی وڵاتانی سووریا و سعودیە کەوتنە کۆمەڵەی یەکەم و لە کۆمەڵەی دووەمیش ئیمارات و ئێراق لە بەرانبەر یەکدی یاریان کرد ئەوەش ئەنجامی ڕیزبەندی گۆڕی و ئیمارات یەکەم بوو هەرچی سووریایە بە پلەی دووەم هات و پلەی سێیەمیش بۆ کچانی ئێراق بوو کە پێشمەرگەی پاڵەوان نوێنەرایەتی دەکات.
ئەرسەلان ئاماژەی بەوەشکرد کە یانەکەیان بە ئاستێکی بەرزەوە بینراون و لەسەر ئاستی تاک و تیم توانیان پلەکانی سێیەم لە پاڵەوانێتی عەرەبی بەدەست بهێنن.
هەرچی ئاماژەی بەوەشکرد کە یارییەکانی کۆمێتە لە ڕۆژی دووەمی پاڵەوانێتییەکە بەڕێوە دەچێت و کچانی یانەکەمان، یانەی پێشمەرگە بۆ ئەو جەنگە یەکلاکەرەوانە ئامادەن.
ڕیزبەندی کۆتایی تیمی بە خاڵ:
گرووپی یەکەم:
سووریا 19، 6 خاڵ
سعودیە 18، 4 خاڵ
گرووپی دووەم:
ئیمارات 20، 5 خاڵ
ئێراق 19، 7 خاڵ
[1]