پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی دەزگاکانی چاودێریکردنی میدیایی، لە چاودێری کەناڵەکانی تەلەڤزیۆن لە هەرێمی کوردستان-عێراق دا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو یەخسیری وەک مردنە 3
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,738
وێنە 105,764
پەرتووک PDF 19,697
فایلی پەیوەندیدار 98,620
ڤیدیۆ 1,420
پەرتووکخانە
کوردستان و کورد
پەرتووکخانە
تاڤگەی هەقیقەت (بەشێک لە بە...
پەرتووکخانە
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاس...
پەرتووکخانە
کورتەباس
پەرتووکخانە
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
لەم دۆخەدا، کورد دەبێت چ بکات لە کەرکووک؟
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لەم دۆخەدا، کورد دەبێت چ بکات لە کەرکووک؟

لەم دۆخەدا، کورد دەبێت چ بکات لە کەرکووک؟
=KTML_Bold=لەم دۆخەدا، کورد دەبێت چ بکات لە #کەرکووک#؟=KTML_End=
#محەمەد شوانی#

پۆستی پارێزگار بە گشتی و بۆ پارێزگای کەرکووک بەتایبەتیی کە پێکهاتەی جیاوازی لێ نیشتەجێیە، گرنگی خۆی هەیە، لە کۆمەڵگە دواکەوتووە فرە کلتورەکاندا پارێزگار وەکوو هێمای دانیشتووانی ڕەسەنی هەر پارێزگایەکە، بە پێچەوانەی کۆمەڵگە مەدەنییە پێشکەوتووەکان کە دەکرێت پەنابەرێک یان نەوەی دووەمی پەنابەران ببنە پارێزگار یان سەرۆک وەزیران. کۆمەڵگەی ئێمە هێشتا نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەو جیاوازییەکی گەورەش هەیە لەنێوان پەنابەرێک کە کلتوری ئەو کۆمەڵگەیەی وەرگرتبێت لەگەڵ هاوردەیەک بە مەبەستی گۆڕینی دێموگرافی لە شارێک نیشتەجێ بووبێت و زمان و کلتوری خۆی بەسەر دانیشتووانە ڕەسەنەکەدا بسەپێنێت.

کەرکووک بەهۆی شوێنی ستراتیجی و دەوڵەمەندی بە سامانی سرووشتی، بووەتە جێی چاوتێبڕینی داگیرکەران و زۆرجار هەوڵی گۆڕینی دانیشتووانەکەی و کاڵکردنەوەی ناسنامەکەی دراوە. ئەوەی دەسەڵاتی هەبووبێت هەوڵی نیشتەجێکردنی لایەنگرانی خۆی و سەپاندنی کلتوری خۆی داوە بەسەر دانیشتووانی ڕەسەنی پارێزگاکە. بۆیە بە درێژایی مێژوو فرەڕەنگی و ئیتنۆس و گرووپی مەزهەبی و ئایینی جیاوازی تێدا ژیاوە، ئێستاش ئەو فرەڕەنگیە بووەتە یەکێک لە سیما کلتوری و ڕەگەزییە دیارەکانی ناسنامەی کەرکووک.

بەڵام جیاوازییەکان وەکوو پایە و کۆڵەگەیەکی کلتوری لە جیاتی ئەوەی ببنە نیعمەت و خێر و بەرەکەت بۆ کەرکووک، بە فیتی داگیرکەران و هاندان و دەستێوەردانی دەرەکی و بە بەرنامە و ئەجیندای سیاسی خەڵکانی دیکە، جیاوازی پێکهاتەکان بووەتە مایەی نەگبەتی و نەهامەتی بۆ کەرکووکییەکان. فرەیی کراوەتە ئاستەنگ لە بەردەم پێشکەوتن و گەشەکردنی پارێزگاکە و لە جێبەجێکردنی یاسا و دەستووریشدا. لە ڕاستیشدا هیچ کێشەیەک لەنێوان خەڵکی ئاسایی پێکهاتەکاندا نییە.

نزیکەی شەش مانگە هەڵبژاردن کراوە و ئەنجامەکانی ڕاگەیاندراوە و ڕەزامەندی لەسەر دراوە، بەپێی یاسا دەبوو دووای پازدە ڕۆژ لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان، ئەنجوومەنی نوێ کۆبێتەوە و کۆبوونەوەکە لەلایەن بە تەمەنترین ئەندام بەڕێوە بچێت. هەر بە پێی یاسا، دەبوو یەک مانگ دوای ئەو کۆبوونەوەیە پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەن و پۆستەکانی دیکە دیاری بکرایە. لە کەرکووک دا ئەمە نەکراوە و پێ ناچێت ئەوەش بکرێت.

ئەوەی سەرەتاییترین زانیاری هەبێت و ئەلفبێی یاسای هەڵبژاردنەکان بزانێت، دەزانێت بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پۆستی پارێزگار مافی کوردە، ئەو ڕاستییە تەواوی دۆست و دوژمنەکانی کورد دەیزانن و لە هەر بەرنامەیەکیاندا بۆ پرسی کەرکووک ناتوانن تێیپەڕێنن.

پاش ئەو هەموو غەدر و ستەمەی لە کوردی کەرکووک و ناوچە کوردستانییە دابڕینراوەکان کراوە لە ماوەی شەست حەفتا ساڵی ڕابردوودا، لە ڕووخاندنی گوندەکان و دەرکردن و بە زۆر گواستنەوەی کورد بۆ پارێزگاکانی #هەولێر# و #سلێمانی# و دەستبەسەرداگرتنی زەوی کشتوکاڵی و هەڵوەشاندنەوەی شارەدێکان و کەرتکەرتکردنی یەکە کارگێڕییەکان و نیشتەجێکردنی عەرەب بە مەبەستی گۆڕینی دێموگرافی ئەم ناوچانە، بە گۆڕینی ناوی گەڕەک و قوتابخانەو شەقام و بازاڕەکانیشەوە، بۆ ئەوەی هیچ مۆرک و نیشانە و ناسنامەیەکی کوردیان پێوە نەمێنێ. بەڵام هێشتا کورد زۆرینەیە و سیمای کلتوریی کوردی بە ناوچەکەوە دیارو زاڵە، تا ئێستاش بەدڵنیایی لە هەر پڕۆسەیەکی دێموکراتی شەفاف و بێ تەزویر و دەستێوەردان دەنگی کورد لە کۆی ناوچە کوردستانییە دابڕینراوەکان لە دەنگی تەواوی پێکهاتەکانی دیکە زیاترە، بۆیە لە چارەىسەری هەر کێشە و گرفتێکی پەیوەست بەم ناوچانە، ئەگەر بڕیار بێت بە دەنگدان یەکلایی بکرێتەوە ئەوە براوە کورد دەبێت، بە مەرجێک کورد خۆی تەباو یەکگرتوو و یەک هەڵویست بێت. ئیترهەموو کێشە و گرفتەکانی ناوچە کوردستانییە دابڕینراوەکان بە قازانجی کورد یەکلایی دەبێتەوە.

لە قۆناغی لاوازیی کورد و نەبوونی دەسەڵاتێکی دێموکراتی و مەدەنی و دادپەروەر لە ئێراق، ئەو زۆرینەیە ئەگەری هەڕەشەیەکی دیکەیە لەسەر ئاییندەی ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان، بۆیە بەبەرنامە کار بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی کورد دەکرێت. پاش گۆڕانکارییە دیمۆگرافییەکان زۆرینەی کورد لە کەرکووک و ئەم ناوچانەدا، ئەگەری هێرش و پەلاماری توندڕەوەکان و زنجیرەیەکی دیکەی کارەساتی نەتەوەیی کوردی بە دوواوەیە، دەبێت کورد ئاگاداری ئەو مەترسییانە بێت. پێم وایە بەرزبوونەوەی نرخی زەوی نیشتجێبوون و هەڵمەتی درووستکردنی خانوبەرە لەم ڕۆژگارەدا لە کەرکووک یەکێکە لەو بەرنامانە بۆ نەهێشتنی ئەو زۆرینەیەی کورد دەکرێت لە شارەکەدا. لە هەر خاوەن نووسینگەیەکی زەوی فرۆشتن بپرسیت، ئاماری سەرسووڕهێنەرت دەدەنێ لە بارەی هاتنی عەرەبەوە بۆ کەرکووک، حکومەتی ناوەندیش ئاسانکاری باشیان بۆ دەکات لە ڕووی پێدانی قەرزی خانوبەرە و زەوی نیشتەجێبوون و پەلەکردن لە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەکەکانیان و دابینکردنی کار… هتد.

لەم قۆناغە و لە ئێراقێکی پڕکێشەی تایفی و سیاسی و تەڕاتێنی وڵاتانی هەرێمی و زلهێز و باڵادەستی هێزی دەرەکی هەرگیز ئەوە ڕوونادات بە دڵی کورد بێت. لە ڕەوشێکی لەم جۆرە، ئامانجەکانی کورد لە پڕۆسەیەکی دێموکراتیدا نایەنەدی، نە لە ڕێگای هەڵبژاردنەوە پۆستە باڵاکان وەردەگیرێت و نە وەرگرتنی پۆستەکانیش دەتوانێت خزمەتی پرسی نەتەوەیی بکات، نە تروسکە و ڕووناکییەکیش بۆ جێبەجێکردنی مادەی 140 ی دەستوور لە ئارادایە. بۆیە پێویستە کورد بە میکانیزمیکی گونجاو لەگەڵ هەلومەرج و ڕەوشی ئەم قوناغەدا درێژە بە خەباتی نەتەوەیی خۆی بدات، کە من لێرەدا بە کوورتی لە چەند خاڵێکدا ئاماژەی پێ دەکەم:

=KTML_Bold=یەکەم:=KTML_End= هێندەی بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەکان گرنگن هێندە خودی پۆستەکە گرنگ نییە، ئەگەرچی پۆستەکەش مافێکی نەتەوەییە، بەڵام پۆستێک نەتوانێت یەک هەنگاو پرسی کورد بباتە پێش و یەک داخوازی نەتەوەیی کورد جێبەجێ بکات، ناڵێم نەبوونی باشترە، بەڵام بیر لە گۆڕینەوەی بکرێت باشترە. واتە کورد ڕازی بێت پارێزگار بۆ پێکهاتەیەکی دیکە بێت، لەگەڵ ئەو دەستبەردار بوونە لە پۆستی پارێزگار چەند مەرجێک بسەپێنێت و گرەنتی بەدەستهێنانیان هەبێت یان توانای وەرگرتنیان هەبێت.

=KTML_Bold=دووەم:=KTML_End= جەختکردن لەسەر وەرگرتنی تەواوی مەلەفی ئەمنی. ئیتر لەژێر ناوی پۆلیسی فیدراڵی بێت یان حەشدی کوردی یان پیشمەرگە بۆ دابینکردنی ئاساییش و دوورخستنەوەی هەڕەشە و مەترسی گرووپە تیرۆریستییەکان لەسەر دانیشتووانی گوندەکانی #داقوق# و کاکەییەکان و جوتیارانی دوبز و سەرگەڕان، بە جۆرێک کورد هەست بکات دەسەڵاتی هەیە و هێزێکی چەکدار پشتیووانی دەکات، بە پێی یاسا و دەستووری ئێراقی دەیپارێزێت.

=KTML_Bold=سێیەم:=KTML_End= ئاسانکاری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و هاوکاری گوندنشینانی کەرکووک و هاندانی ئاوەدانکردنەوە و گەڕانەوە بۆ گوندەکان. بوونیادنانەوەی کۆمەڵگەی لادێیی کوردستانی لە ڕێگای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی “ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی” سەردەمی پێشوو. هەورەها پێدانی قەرزی کشتوکاڵی و ڕاییکردنی مامەڵەی جووتیارانی کورد لە فەرمانگە و وەزارەتی کشتوکاڵی ئێراقی، هەڵگرتنی ئەو قەیدوبەندەی لەسەر زەوی جووتیارانی کورد هەیە.

=KTML_Bold=چوارەم:=KTML_End= جێبەجێکردنی یەک بڕگەی مادەی (140)، تەنیا ئەو قەزایانەی کە هیچ کێشەیەکیان لەسەر نییە و بە زۆر خراونەتە ناو ئەم ماددەوە، وەکوو شارۆچکەی مەخمور لە هەولێر و شارۆچکەی #کفری# لە کەرکووک و شارۆچکەی #خانەقین# لە دیالە، بە مەرجی گەڕاندنەوەی یەک شارۆچکە لە ڕووی کارگێڕیەوە بۆ سەر پارێزگای کەرکووک. قەزاکانی (کفری، خورماتو، #کەلار#، #چەمچەماڵ#)، کە تەواوی ئەندامانی ئەنجوومەنەکە دەزانن بە مەبەستی گۆڕینی دێموگرافی و کەمکردنەوەی ڕێژەی کورد لە کەرکووک، ئەم قەزایانە خراونەتە سەر پارێزگاکانی دیکە. بۆ نموونە لە دەرەوەی ماددەی 140، بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای دیالە و نوێنەرانی شارۆچکەی کفری لە ئەنجوومەن، پارێزگار و ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک داوا بکەن شارۆچکەی کفری بگەڕێتەوە سەر کەرکووک لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتییاندا.

=KTML_Bold=پێنجەم:=KTML_End= هاوتاکردنی پشکی کورد لە فەرمانگە و دامودەزگا خزمەتگوزاریەکانی پارێزگای کەرکووک بە پێی ڕێژەی دانیشتووان، بە تایبەتیی لە سێکتەری پەروەردە و پرسی مووچەی مامۆستایان و پێویستییەکانی خوێندنی کوردی و زمانی خوێندن لە خوێندنی باڵا و زانکۆی کەرکووک.

=KTML_Bold=شەشەم:=KTML_End= سنووردانان و دۆزینەوەی میکانیزمی گونجاو بۆ هاتنی عەرەب و مەترسییەکانی بەردەوامی گۆڕینی دیموگرافی لە پارێزگاکە، ئەمە ببەسترێتەوە بە مەلەفی ئەمنی و کورد جەخت لەسەر وەرگرتنی بکات.
کۆنتڕۆڵکردنی فەرمانگەکانی ئامار و سەرژمێری و شارەوانی و خۆراک و سوتەمەنی بۆ ئاگاداربوون لە گۆڕانکارییەکان و گوساتنەوە و ڕۆیشتن و جێگۆڕکێی خێزانەکان و فراوانبوونی شار و تایبەتمەندی دانیشتووانی گەرەکە نوێیەکان.

=KTML_Bold=حەوتەم:=KTML_End= خۆئامادەکردن بۆ سەرژمێری و ئاماری گشتی دانیشتووان لە ئێراق دا، کە وەزارەتی پلاندانانی ئێراقی دەیەوێت لەم ساڵدا ئەنجامی بدات، ئەگەر پۆستی پارێزگاری کەرکووک یەکلایی نەکرێتەوەو کورد ڕێکنەکەوێت و هیچ دەسەڵاتێکی لە سەرپەرشتی و بەڕێوەبردندا نەبێت، ئەنجامەکانی ئەو سەرژمێرییە بە زیانی کورد تەواو دەبێت بە تایبەتیی ئەگەر ئەو ئەنجامانە وەکوو بنەما بۆ چارەسەری هەندێک لە گرفتەکانی ئاییندە سەیربکرێت. [1]
ئەم بابەتە 1 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 11-06-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 11-06-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 09-07-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 11-07-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
ژیاننامە
محەمەد قادری
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
شوانە ئەحمەد پوور
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ڕۆڵی دەزگاکانی چاودێریکردنی میدیایی، لە چاودێری کەناڵەکانی تەلەڤزیۆن لە هەرێمی کوردستان-عێراق دا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چوار قوتابی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی لە هەڵەبجە، ساڵی 1984
ژیاننامە
سروە ساڵەیی

ڕۆژەڤ
پەرتووکخانە
کوردستان و کورد
10-10-2011
هاوڕێ باخەوان
کوردستان و کورد
پەرتووکخانە
تاڤگەی هەقیقەت (بەشێک لە بەرهەمەکانی دوکتور قاسملوو) - بەرگی 1
18-12-2011
هاوڕێ باخەوان
تاڤگەی هەقیقەت (بەشێک لە بەرهەمەکانی دوکتور قاسملوو) - بەرگی 1
پەرتووکخانە
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاسملوو
11-04-2012
هاوڕێ باخەوان
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاسملوو
پەرتووکخانە
کورتەباس
13-07-2013
هاوڕێ باخەوان
کورتەباس
پەرتووکخانە
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
28-08-2016
هاوڕێ باخەوان
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی دەزگاکانی چاودێریکردنی میدیایی، لە چاودێری کەناڵەکانی تەلەڤزیۆن لە هەرێمی کوردستان-عێراق دا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو یەخسیری وەک مردنە 3
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,738
وێنە 105,764
پەرتووک PDF 19,697
فایلی پەیوەندیدار 98,620
ڤیدیۆ 1,420
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
ژیاننامە
محەمەد قادری
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
شوانە ئەحمەد پوور
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ڕۆڵی دەزگاکانی چاودێریکردنی میدیایی، لە چاودێری کەناڵەکانی تەلەڤزیۆن لە هەرێمی کوردستان-عێراق دا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
چوار قوتابی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی لە هەڵەبجە، ساڵی 1984
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست وشە و دەستەواژە - وشە - کردار - سادە، داڕێژراو و لێکدراو وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرتووکخانە - فایلی PDF - بەڵێ پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی پەرتووکخانە - زانکۆ - زانکۆی کۆیە پەرتووکخانە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست پەرتووکخانە - شار و شارۆچکەکان - کۆیە پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.891 چرکە!