شەتڕەنجی پێشمەرگە ئەو تیمەی جامی دەست کەوتەکانی لەنێو پێشانگەی نمایشی جامەکان و یادگارییەکانی یانەی پێشمەرگە کێوێکی لەبن نەهاتووە، دووبارە درێژە بە سەرکەوتنەکانی لە پاڵەوانێتی شەتڕەنجی یانەکانی ئێراق بۆ ئاستی نایاب دەدات و لە چوارەم یاری خۆیدا و لە ڕووبەڕووبوونەوەی لە بەرانبەر یانەی (القیسارە) توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت دوایی ئەوەی یاریزانەکانی 5 خاڵ و نیویان کۆکردەوە و لە بەرانبەردا یانەکەی خواروی ئێراق بوونە خاوەن تەنیا 1/2 خاڵێک.
بەو سەرکەوتنەشیان پێشمەرگەکان بوونە خاوەن 4 سەرکەوتنی یەک لە دوای یەک لە ڕکابەرییەکانی پاڵەوانێتییەکەدا.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 67 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!