پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
13-07-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
13-07-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
لەبارەی کورد و عیراق و چەند پرسێکی فکری و سیاسییەوە
11-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی دەزگاکانی چاودێریکردنی میدیایی، لە چاودێری کەناڵەکانی تەلەڤزیۆن لە هەرێمی کوردستان-عێراق دا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,929
وێنە 105,771
پەرتووک PDF 19,704
فایلی پەیوەندیدار 98,643
ڤیدیۆ 1,420
شەهیدان
فازیل مەلا مەحمود مەلا ڕەسوڵ
شەهیدان
عەبدوڵڵا قادری ئازەر
پەرتووکخانە
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاس...
پەرتووکخانە
کورتەباس
پەرتووکخانە
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی حەویجە
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: شوێنەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی حەویجە

شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی حەویجە
شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی حەویجە: یەکێکە لە چوار شارەدێی #شارۆچکەی حەویجە# لە پارێزگای #کەرکووک# لە باشووری کوردستان (ناوچە جێناکۆکەکان) لە ئێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی حەویجەیە.

ناو ئەم شارەدێیە لە شارۆچکەی حەویجەوە وەرگیراوە کە ناوەندێتی:
ناوی حەویجە لەو دەوەنە سەوزەوە وەرگیراوە کە لەمبەر و ئەوبەری زێ و ڕووبارەکاندا دەڕوێت گوڵێکی وەک تۆپی زەرد بەرھەم دێنێت. کوردەکانی دەڤەرەکە بە (عەوینجە) واتا (شویت) ناوی دەبەن، لە ئەنجامی بەکارھێنانی لەلایەن چەندان بنەماڵەی ھۆزی دزەییەوە و ئاڵوگۆڕی پیتی (ع) بە (ح) و بە پێچەوانەشەوە وشەی (عەویجە) دەبێتە (حەویجە)، ئیتر لەناو خەڵکی ناوچەکەدا بە عەرەب و کوردەوە بڵاو دەبێتەوە.

شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی حەویجە ھاوسنوورە لەگەڵ:
لە باکوورەوە شارەدێی سەرگەڕان و شارەدێی زاب.
لە باشوورەوە شارەدێی ڕیاز.
لە ڕۆژھەڵاتەوە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی دووبز و شارەدێی مەلا عەبدوڵڵا.
لە ڕۆژاواوە شارەدێی عەباسی.

=KTML_Bold=ڕووبەر=KTML_End=
ڕووبەری ئەم شارەدێیە (642کم2)یە لە (6٫2٪) پارێزگای کەرکووک پێکدەھێنێت و (23٫9٪) شارۆچکەی حەویجە پێکدەھێنێت.

لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (دووەم)ە لە چوار شارەدێی شارۆچکەی حەویجەدا.

=KTML_Bold=دانیشتووان=KTML_End=
دانیشتووانی ئەم شارەدێیە لە کورد، تورکمان و عەرەب پێکھاتووە، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی ئێراق بۆ ساڵی2021 دانیشتووانی ئەم شارەدێیە (130،386)کەسە. لە (7٫5٪)ی دانیشتووانی پارێزگای کەرکووک و (41٫3٪)ی دانیشتووانی شارۆچکەی حەویجە پێکدەھێنێت.
لە ڕووی دانیشتووانەوە لەسەر ئاستی (یەکەم)ە لە چوار شارەدێی شارۆچکەی حەویجە.

=KTML_Bold=مێژوو=KTML_End=
سەردەمی عوسمانی (1554-1918):
لە ساڵی 1554 کە عوسمانییەکان ئەو ناوچەیەیان داگیر کرد، دەسەڵاتی ناوچەکەیان بەخشی بەو میرە کوردانە کە لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی عوسمانییەکاندا ھاوکارییان ھەبوو. ھەروەھا ئەیالەتی شارەزووریان درووستکرد. کە ئێستا. بەنزیکەیی سنووری باشووری کوردستان دەناسرێت. کەرکووک پایتەختی ئەم ئەیالەتە بووە. بۆیە ڕاستەوخۆ نەخراوەتە ناو سیستەمی کارگێڕی عوسمانییەوە. فەرمانڕەواکان ئەندامی ھۆزە کوردییەکان بوون و تەنیا بە دەگمەن سەربازی عوسمانی لە ئەیالەتەکەدا ھەبوون.
لە سەدەی 18 و نۆزدەھەمدا، ئەیالەتەکە کەوتە ژێر دەستی بنەماڵەی بابان. ئەندامانی ئەم بنەماڵەیە توانیان بە گەرەنتیکردنی ئاساییشی سنوورە ناجێگیرەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لەگەڵ ئێران لە بەرانبەر ئۆتۆنۆمی تەواودا، دەسەڵاتی خۆیان بپارێزن. سنجاقی بابان کە شاری کەرکووکی لەخۆگرتبوو، بەناوی ئەو بنەماڵەیەوە ناونراوە.
بابانەکان چاویان لە میرە کوردەکانی میرنشینی ئەردەڵان دەکرد کە بەشەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانیان لەژێر دەستدابوو، بۆ ئەوەی ببنە ڕکابەری سرووشتییان، و لە ساڵی 1694 سڵێمان بەگ ھێرشی کردە سەر ئێران و شکستی بە میری ئەردەڵانی ھێنا. دوای ساڵی 1784، بابانەکان پایتەختەکەیان گواستەوە بۆ شاری نوێی سلێمانی کە بەناوی دامەزرێنەری خانەدانەکەوە ناونرا. لە ساڵی 1850دا دواجار دەسەڵاتی بابانەکان کۆتایی پێھات. ھەرێمەکە لە ساڵی 1862دا خرایە ژێر کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆی ئەیالەتی بەغداوە، کەرکووک بووە سنجاقێکی ئەم ئەیالەتە.

=KTML_Bold=قۆناغی یەکەم=KTML_End=: لەنێوان ساڵانی (1851-1869)
سیستەمی کارگێڕی ئەم قۆناغە لەژێر ھەژموونی دابەشبوونی جوگرافیای ھۆزەکاندا بووە، سنووری ئەم لیوایە و لیوا ھاوسنوورەکانی میراسی ناکۆکی نێوان ھەردوو میرنشینی بابان و میرنشینی سۆران بوو، لەکاتێکدا دەسەڵاتی میر محەمەدی ڕواندز ھەردەھات فراوانتر دەبوو تاگەیشتە سنووری کۆیە و ڕانییە و دەربازی دەستە چەپی زێی بچووکیش بوو. چەندین ناحییەی ئەیالەتی شارەزووری خستە سەر میرنشینەکەی لەوانە شارەدێکانی (عەسکەر، ئاغجەلەر، کێوەچەرمەڵە، چیاسەوز، گڵناغاج، قەسرۆک، گردخەبەر، جبق قلعە و شوان) لەگەڵ مەنگوڕایەتیدا.

ناکۆکی نێوان میرانی بابان ھەر بەردەوام بوو، میر محەمەد بە ھەلی زانی ھێرش بکاتە سەر میرنشینی بابان، وەزیر (عەلی پاشا-والی بەغدا) لەگەڵ حکومەتی ئێراندا ھاوپەیمانییەکی دژی میرنشینی سۆران بەست و ھەردووکیان ھاوکاری سڵێمان پاشای بابانیان کرد، ئەمە لە کاتێکدا ھێزی سۆران لە پێشڕەویدا بوون و گەیشتبوونە سوورداش سوپای ھەردوولا لە قەمچوغە گەیشتنە یەک و شەڕێکی قوورس لەنێوانیاندا ڕوویدا و سوپای سۆران ناچار بوو پاشەکشێ بکات بۆ کۆیە و ھێزی سڵێمان پاشای بابان کەوتە دوای و لە نزیک کۆیە جارێکیتر شەڕ ڕوویدا، ھێزی بابان و ھاوپەیمانەکانی زیانی زۆریان بەرکەوت و ھەردوولا گەیشتنە ڕێکەوتن کە ھێڵی ڕانییە، بتوێن، خەلەکان، چناران تا زێی بچووک و دەربەند ببێتە سنووری نێوانیان. دوای لە ناوچوونی ھەردوو میرنشینەکە (سۆران لە 1836) و (بابان لە1851)دا ئەم سنوورە وەک خۆی مایەوە.
ئەیالەتی شارەزوور (1554-1862) لە چوار لیوا پێکھاتبوو، لیوای کەرکووک، لیوای زەنگاباد، لیوای ڕەواندزو لیوای سلێمانی. لیوای کەرکووک لەم سەردەمەدا لە (8) شارۆچکە پێکھاتبوو (شارۆچکەی کەرکووک، شارۆچکەی ئاڵتون کۆپری و ھۆزی عوبێد، کە ئەم ھۆزە دەوارنشین بوون، شارۆچکەی ئەربیل، شارۆچکەی بالیسان، شارۆچکەی کۆیە، ھۆزی سن و ئاکۆ و خۆشناو، ھۆزی بڵباس).
دوای ھەڵوەشاندنەوەی ئەیالەتی شارەزوور لە ساڵی 1866دا ناوی لیوای کەرکووک بوو بە لیوای شارەزوور، وەئەم لیوایەش چووە سەر ویلایەتی بەغدا. لە ساڵی 1868دا ناوی یەکەی کارگێڕی (لیوا) گۆڕرا بە (سنجاغ).
لەم قۆناغەدا شارۆچکەکان فرە ناوەند بوون، شارۆچکەی ئاڵتوون کۆپری دوو ناوەندی ھەبوو کە پردێ و مەڵحە بوو، کە سنووری مەڵحە سنووری ئێستای شارۆچکەی حەویجە بوو.

=KTML_Bold=قۆناغی دووەم=KTML_End=؛ لەنێوان ساڵانی (1869-1872)دا
قۆناغی (مەدحەت پاشا)یە کە بۆ ماوەی سێ ساڵ والی ویلایەتی بەغدا بوو، ھەرچەندە تەمەنی ئەم قۆناغە کەم بوو، بەڵام تێیدا گۆڕانکاری جەوھەری ئەنجامدرا لەوانە:

ھەڵوەشاندنەوی فرە ناوەندی قەزاکان: بەشێکی زۆری شارۆچکەکان فرە ناوەند بوون و بەشێکی ئەم ناوەندانە بەناوی ھۆزەکانەوە بوو، لەم قۆناغەدا فرە ناوەندەکان ھەڵوەشێنرانەوە و لە جیاتی ئەوە یەک ناوی بۆ دانرا.
کۆکردنەوەی قەزاکان: بەشێک لە شارۆچکەکان کۆکرانەوە لە یەک قەزادا، و یەک ناوی بۆ داندرا.
دابەشکردنی قەزاکان: بەھۆی فراوانبوونی ڕووبەری شارۆچکەی (ئاڵتون کۆپری) حکومەت ئەم قەزاییەی دابەشکردە سەر ھەردوو شارۆچکەی ئاڵتون کۆپری و مەڵحە.

=KTML_Bold=قۆناغی سێیەم=KTML_End=لەنێوان ساڵانی (1873-1918)دا
لەم قۆناغەدا چەندین گۆڕانکاری سازدرا، لەوانە لیواکانی دەوڵەتی ئێراقی ئێستا کەمکرایەوە بۆ (8)سنجاغ-لیوا، لیواکانی کەش کران بە شارۆچکە و بەشێکی زۆری قەزاکانیش کرانە شارەدێ. یەکە کارگێڕییەکانی باشووری کوردستان دەکەونە سنووری سنجاغەکانی (مووسڵ و شارەزوور و بەغدا). تا پێکھێنانی ویلایەتی مووسڵ لە ساڵی1879دا ھەموو سنجاغەکانی سەرەوە سەر بە ویلایەتی بەغدا بوون و دوای ئەو بەروارە ھەردوو لیوای سلێمانی و شارەزوور خرایە سەر ویلایەتی مووسڵ. خاڵی گرنگی ئەم قۆناغە لەوەدایە کە تۆماری زانیاری وردی یەکە کارگێڕییەکان لە ساڵنامەی ویلایەتەکاندایە، لە قۆناغی دووەمی سەردەمی عوسمانیدا زێی بچووک کرابووە سنووری نێوان ھەردوو لیوای سلێمانی و ڕەواندز، لەم قۆناغەدا چەمی ژاراوە و زێی بچووک بووە سنووری نێوان سنجاغی شارەزوور و سلێمانی، بە واتایەکی تر شارەدێی پشدەر خرایە سەر لیوای سلێمانی و شوێنی ھۆزەکانی (مەنگوڕ و مامش و ڕەمەک) لە پشدەر جیاکرایەوە و خرایە سەر شارۆچکەی ڕانییە و شارەدێی شوانیش گەڕایەوە سەر سنجاغی شارەزوور، ھەرچەندە ماوەی ئەم قۆناغە درێژترە و زانیارییەکانیشی لە ئاستی بەرزدایە، گرنگترین ئەم گۆڕانکارییانە ھەڵوەشاندنەوەی سنجاغی ڕەواندز ھەروەھا سنجاغی ڕەواند بووە شارۆچکەی ڕەواندز و قەزاکانی (سیدەکان، باڵەک و ھەریر) کرانە شارەدێ و خرانە سەر شارۆچکەی ڕەواندز، قەزاکانی (شوان، ئاڵتوون کۆپری، مەڵحە و دووزخورماتوو) کرانە شارەدێ و خرانە سەر شارۆچکەی کەرکووک، شارۆچکەی (داودە و قەرەتەپە) کرانە شارەدێ و خرانە سەر شارۆچکەی سەڵاحیە لەم سەردەمەدا ناوی شارۆچکەی کفری گۆڕرا بە شارۆچکەی سەڵاحیە.

یەکە کارگێڕییەکان لە ساڵی 1875دا:
یەکەی شارەدێی ھاتە ناو یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەتی عوسمانییەوە، یەکە کارگێڕییەکان بەم شێوەیە بوون (گوند، شارەدێ، قەزا، لیوا (سنجاغ) و ویلایەت).
شارۆچکەی کەرکووک لە (شارەدێی شوان، شارەدێی ئاڵتوون کۆپری، شارەدێی مەڵحە، شارەدێی دووزخورماتوو و شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی کەرکووک) پێکھاتبوو.

لە سەردەمی ئینگلیز و پاشایەتییدا (1918-1958):
یەکێک لە ئەنجامەکانی جەنگی جیھانیی یەکەم، دەوڵەتی عوسمانی زۆربەی ویلایەتەکانی لەدەست دا، لەوانە ویلایەتی بەسڕە، ویلایەتی بەغدا و ویلایەتی مووسڵ، ئینگلیزەکان لە ماوەی ئەو جەنگەدا توانیان خاکی ئەم ویلایەتانە کۆنتڕۆڵ بکەن. لە دەوڵەتی نوێی ئێراقدا کۆیان بکەنەوە و حکومەتێک دابمەزرێنن. حکومەتی تازە پێکھێنراو ھەستا بەڕێکخستنەوەی یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەتی ئێراق، یەکە کارگێڕییەکانی لیوای کەرکووک وەک پێشووی خۆی بوو بە دەستکارییەکی کەمەوە.

=KTML_Bold=قۆناغی یەکەم=KTML_End=؛ لەنێوان ساڵانی (1918-1925)دا
بە بەیانی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (112) لە #15-10-1922# دا یەکە کارگێڕییەکانی ئێراقی سەرلەنوێ ڕێکخستەوە.
ناوەندی شارەدێی مەڵحە لە گوندی مەڵحەی کۆنەوە گواسترایەوە بۆ گوندی تەل عەلی.
لەم قۆناغەدا شارەدێی مەڵحە گۆڕانکاری بەسەردا نەھات وەک شارەدێیەک لە شارۆچکەی کەرکووکدا مایەوە.

=KTML_Bold=قۆناغی دووەم=KTML_End=؛ لەنێوان ساڵانی (1926-1936)دا
لەم قۆناغەدا شارەدێی مەڵحە گۆڕانکاری بەسەردا نەھات وەک شارەدێیەک لە شارۆچکەی کەرکووکدا مایەوە.
لە ناوەڕاستی ساڵی سییەکانی سەدەی ڕابردوو (بەکر سدقی)، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەو کاتەی ئێراق بوو، داوای لە بنەماڵەکانی (شێخ مەحموودی حەفید و سەید ئەحمەدی خانەقا و سەید محەمەدی جەباری و کاکەزیادی کۆیە و ئاغاکانی ھۆزی شێخ بزێنی و لە پاشان ئەفەندیییەکانی ھەولێر) و چەندان ھۆزی تری کورد کرد، بچن دەشتی حەویجە و قەراج ئاوەدان بکەنەوە. نوێنەرانی ئەو ھۆز و بنەماڵانە کە چوون بۆ تەماشاکردنی ناوچەکە، بینییان ھیچ ئاوی لێ نییە، پاشگەز بوونەوە و وتیان: ئێمە لەسەر ئەم کانی و ئاوە سازگارەی خۆمان نابزوێین و ناچین، ئەو چۆڵەوانییەی حەویجە نەک مرۆڤ! بەڵکوو مارومۆریش لە تینوودا دەخنکێن. پاشان سەعید قەزاز وتی من ئاوتان بۆ دابین دەکەم، سەرۆک ھۆز و ئاغا و پیاوە ماقووڵە کوردەکانیش وتیان: کەی ئاوی بۆ دابین کرا ئێمە ئاوەدانی دەکەینەوە. ئەوەبوو لە ساڵی 1936 یاسین ھاشمی، ئەو کات سەرۆک وەزیرانی ئێراق بوو، عەرەبێکی شۆڤێنی توندڕەو بوو، وتی من حەویجە ئاوەدان دەکەمەوە، کۆمەڵێ ئەندازیار و پسپۆڕی بواری ئاودێری لە ئێراق و وڵاتە عەرەبییەکانەوە بەسەرپەرشتی ئەندازیارێکی میسری بەناوی (عەبدولوەھاب) ھێنا، ھەموو گیراوەکانی گرتووخانەکانی ئێراقیشی کۆ کردەوە لەناو تەلبەندێکی گەورەدا لە دەشتی حەویجە بەرەڵای کردن و فەرمانی دا جۆگەلە کۆنەکانی پڕۆژە ئاودێرییەکەی عەباسییەکان پاک بکەنەوە کە درێژییەکەی 55 کیلۆمەترە. لە زێی بچووکەوە ئاوی ھێنا.

=KTML_Bold=قۆناغی سێیەم=KTML_End=؛ لەنێوان ساڵانی (1936-1947)دا
لە پاش تەواوبوونی پڕۆژەکە لە ساڵی1939 یاسین ھاشمی نزیکەی 10 ھەزار عەرەبی لە ھۆزی (عوبێد) ئەو کات سەرۆک ھۆزەکەیان ناوی (عاسی ئەلعەلی) بوو، لە شاری بەعقووبە و دەوروبەریەوە بە 100 بار وشتر ھێنا بۆ ئەو شوێنەی کە دواتر ناوی لێ نرا حەویجە، ئەوەش بە بیانووی ئەوەی گوایە دوژمنایەتییان ھەیە لەگەڵ ھۆزی عەرەبی ئال عزە (عەزاوییەکان) و نزیکەی پێنج ھەزار عەرەبی کۆچەری لە ھۆزی (جبوور) ھێنا بۆ دەم زێیەکەی نزیک شارەدێی عەباسی.
ناوەندی شارەدێی مەڵحە لە گوندی تەل عەلییەوە گواسترایەوە بۆ پڕۆژەی حەویجە، بە بەیانی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (5714) لە ساڵی 1943دا.
بە ئیرادەی مەلەکی ژمارە (564) لە #27-11-1945# دا، شارۆچکەی کەرکووک لەم شارەدێیانە پێکھاتبوو (شارەدێی ئاڵتون کۆپری، شارەدێی مەڵحە، شارەدێی قەرەحەسەن و شارەدێی شوان).

=KTML_Bold=قۆناغی چوارەم=KTML_End=؛ لەنێوان ساڵانی (1947-1958)دا
لە ساڵی 1956دا، ناوی شارەدێی مەڵحە گۆڕرا بە شارەدێی حەویجە لە شارۆچکەی کەرکووکدا.

لە سەردەمی کۆماریدا (1958-1990)دا:
سەردەمی ئینگلیز و پاشایەتی چل ساڵی خایاند، تێیدا پەیکەری کارگێڕی یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەت جێگیرکرایەوە و زۆربەی گۆڕانکارییە کارگێڕییەکانی بە مەبەستی کارگێڕی بوو. لە ڕێکەوتی #14\7\1958#دا سەردەمێکی نوێ لە ئێراقدا دەستی پێ کرد، سیستەمی پاشایەتی گۆڕرا بە کۆماری، لەم سەردەمەدا زۆرترین گۆڕانکاری لەم وڵاتەدا ئەنجامدرا، لە بواری فکری و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی. ئەم گۆڕانکارییانەش ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی بە سەر بواری کارگێڕیدا ھەبوو، زۆرترین ڕەنگدانەوەشی لە لیوای کەرکووکدا ھەبوو، بۆیە زۆرترین گۆڕانکاری کارگێڕی تیایدا ئەنجامدرا.

ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسم (5) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی عەبدولسەلام عارف، دواتر براکەی عەبدولڕەحمان عارف (5) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، ئەحمەد حەسەن بەکر (1968-1979) و سەددام حسێن (1979-2003). کاریگەریی ئەم فرە دەسەڵاتە و دەستتێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی ئێراق، لەسەر گۆڕاکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لەناوبردنی بزووتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، وە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سرووشتییەکان.

=KTML_Bold=قۆناغی یەکەم=KTML_End=؛ لەنێوان ساڵانی (1958-1965)دا
لە ساڵی 1959 لە سەردەمی حوکمڕانی عەبدولکەریم قاسم سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی ئێراق، لەلایەن کۆمپانیای بەڵێندەرە عەرەبەکان (مقاولین ئەلعەرەب) و کۆمپانیای (عوسمان ئەحمەد عوسمان)، جارێکی تر پەرە بە پڕۆژەی ئاودێری حەویجە درا و فراوانیان کرد، ئاویان لە زێی بچووکەوە لە شارۆکەی دووبزەوە بۆ پڕۆژەی ئاودێری حەویجەوە ڕاکێشا. ساڵی 1962 بەسەرکەوتوویی کۆتا بە پڕۆژەکە ھات.

لە سەرەتادا کە عەرەبەکان ھاتن بۆ حەویجە، ھیچیان لەبارەی کشتوکاڵەوە نەدەزانی تەنیا خوێیان دەفرۆشت و گەنمەشامی (زوڕات)یان بەرھەم دەھێنا، بۆیە تا ئەمڕۆش کەرکووکییەکان بە عەرەبی حەویجە دەڵێن: عارەبە زوڕات.

پڕۆژە کۆنەکەی حەویجە لە ساڵی 1939 تەواو بووە، ئاوی بۆ 150 ھەزار دۆنم زەوی دابین دەکرد، لە سەردەمی حکومڕانی ڕژێمی بەعس بەشێوەیەکی گشتی زیاتر پەرە بە پڕۆژەی ئاودێری کەرکووک درا و فراوان کرایەوە تا گەیشتە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین و پارێزگای دیالە، ئینجا درایە دەم پڕۆژەی ئاودێری حەویجە، ئێستە درێژییەکەی 125 کیلۆمەترە، ڕووبەری یەک ملیۆن مەترە و بەشی ئاودێری 500 ھەزار دۆنم زەوی دەکات.

جگە لە حەویجە کەناڵەکانی ئاودێری دەگاتە کۆتای سنوورەکانی (دووزخورماتوو، عەباسی، زاب، ڕیاز، تازەخورماتوو، داقووق و دووبز). ئەمەش بوو بەھۆی پێشکەوتنی ناوچەکە لە بواری کشتوکاڵ و ئاودێری و ئاژەڵدارییەوە و بووەتە ھاندەر و فاکتەرێکی سەرەکی بۆ ھاتنی عەرەبی زیاتر بۆ ناوچەکە.

(9)کەرتی شارەدێی داقووق و کەرتێکی شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی کەرکووک بە شارەدێی حەویجەوە لکێندرا.
بە فەرمانی کۆماری ژمارە (328) لە #29-06-1961# دا، (11) کەرتی شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی کەرکووک و (19)کەرتی شارەدێی تازەخورماتوو دابڕێنران بۆ ھێنانە کایەی شارەدێی ڕیاز لە سنووری شارۆچکەی کەرکووک، ناوەندەکەی گوندی خسێفی بوو کە لە دوایدا ناوی گۆڕرا بە ڕیاز.
بە فەرمانی کۆماری ژمارە (378) لە #29-07-1961# دا، شارۆچکەی حەویجە لە سنووری پارێزگای کەرکووکدا ھاتە کایەوە و ھەردوو شارەدێی حەویجە و شارەدێی ڕیازی پێوە گرێدرا و ناوەندەکەشی شارۆچکەی حەویجە بوو.

=KTML_Bold=قۆناغی دووەم=KTML_End=؛ لەنێوان ساڵانی (1965-1977)دا
بە فەرمانی کۆماری ژمارە (6) لە #02-01-1972# دا، (8)کەرتی شارەدێی ڕیازی سەربە شارۆچکەی حەویجە لکێندرا بە شارەدێی تازەخورماتووی سەربە شارۆچکەی کەرکووک.
بە فەرمانی کۆماری ژمارە (384) لە #04-09-1972# دا، (7) کەرتی شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی کەرکووک، (11)کەرتی شارەدێی دووبز، (8)کەرتی شارەدێی تازەخورماتوو و (2)کەرتی شارەدێی ڕیاز دابڕێنران بۆ ھێنانەکایەی شارەدێی یایچی لە سنووری شارۆچکەی کەرکووک، ناوەندەکەی گوندی یایچی بوو.
بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ لە ساڵی 1974دا، (13)کەرتی شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی حەویجە دابڕێنرا بۆ پێکھێنانی شارەدێی عەباسی لە سنووری شارۆچکەی حەویجە، ناوەندەکەشی گوندی عەباسی بوو.

=KTML_Bold=قۆناغی سێیەم=KTML_End=؛ لەنێوان ساڵانی (1977-1986)دا
بە بڕیاری حکومی مەحەلی ژمارە (1846) لە ساڵی 1981دا، کەرتێکی شارەدێی عەباسی بە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی حەویجەوە لکێندرا.
بە فەرمانی کۆماری ژمارە (514) لە #22-08-1984# دا، شارەدێی زاب لە شارۆچکەی شەرقاتی پارێزگای نەینەوا دابڕێنرا و بە شارۆچکەی حەویجەی پارێزگای کەرکووکەوە لکێندرا.

=KTML_Bold=قۆناغی چوارەم=KTML_End=؛ لەنێوان ساڵانی (1987-1990)دا
بە فەرمانی کۆماری ژمارە (911) لە #16-06-1987# دا، ھەر دوو شارەدێی شارۆچکەی حەویجە (شارەدێی زاب و شارەدێی عەباسی) ھەڵوەشێنران و ھە موو کەرتەکانیان بە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی حەویجەوە لکێندران.
بە فەرمانی کۆماری ژمارە (434) لە #11-09-1989# دا، گۆڕانکاری گەورە لە سنووری پارێزگای کەرکووکدا ئەنجامدرا و بریتییەلە:
أ:-شارۆچکەی دووبز ھەڵوەشێنراو لە بری ئەو شارەدێی دووبز پێکھێنرا.
ب:-شارۆچکەی داقووق پێکھێنرا و لە سنووردا شارەدێی ڕەشاد ھاتە کایەوە.
ت:-ھەموو کەرتەکانی شارەدێی ئاڵتون کۆپری، کەرتەکانی خوارووی زێی بچووک بە شارەدێی دووبزەوە لکێندران و کەرتەکانی سەرووی زێی بچووک بە پارێزگای ھەولێرەوە لکێندران.
ج:- (42) کەرتی شارۆچکەی دووبز ھەڵوەشێنران و دابڕێنران، (38)کەرتی بە بە شارۆچکەی ھەولێر و (4)کەرتی بە شارۆچکەی حەویجەوە لکێندران.
ح:- (11) کەرتی شارەدێی تازەخورماتوو و (4)کەرتی شارەدێی ڕیاز بە شارەدێی ڕەشادەوە لکێندران.
خ:- (81) کەرتی شارۆچکەی کەرکووک دابڕێنرا، (29)کەرتی بە شارەدێی دووبز، (48)کەرتی بە شارەدێی تازەخورماتوو، کەرتێکی بە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی حەویجە و (3)کەرتی بە شارەدێی ڕیازەوە لکێندران.

لەنێوان ساڵانی (1990-2003)دا
بە فەرمانی کۆماری لە ڕێکەوتی 01-01-1997دا، گەڕانەوە و سەرلەنوێ پێکھێنانەوەی شارەدێی زاب لە شارۆچکەی حەویجە.
بە فەرمانی کۆماری ژمارە (225) لە ڕێکەوتی #01-01-1999# دا، (65) کەرتی پارێزگای سەڵاحەددین دابڕێنرا و لکێندران بە شارەدێی زابی پارێزگای کەرکووکەوە.
=KTML_Bold=کارگێڕی=KTML_End=
شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی حەویجە لە ڕووی کارگێڕییەوە پێکھاتووەلە (72) گوند:
حەویجە (ناوەند)
ئامینە
ئەبوو جیس
ئەبوو سەخڕە
ئوم دونیا
بابوجان
بەتمە
بورغەلیە
بوسل
تەل حەول
جبوریە
جەدیدە، حەویجە
حسێنییە
حەلاوە
حەواس
خالیدیە
خان جەدیدە
خان، حەویجە
خربە حەسەن
خزێفی
داغیە
دەحام
ڕەسوڵیە
ڕومانە
زوھدیە
سالحیە
سڵێمان غەرب
سەدر نەھر
سەغیرەی خواروو
سەغیرەی سەروو
سەقف، حەویجە
سەلامیە
سەید حەبەش
سەید خەڵەف حسێن
سون زوبان
شاغیرات
شەلالە
شەملان
عاکولە
عەباسیە
عەبوش
عەزیزی خواروو
عەزیزی سەروو
عەزیزی غەریبە
عەزیزی
عەزیزیە
عەلوشە
عەلیاوە، حەویجە
عەمارە، حەویجە
عیسات
عیسڵانییە
غازیە
قاسمیە
قەبزوعە
قودس، حەویجە
کازمیە، حەویجە
لزاکە
لیزاکە
ماحوز
مەحموودیە
مەزموریە
مەستافیە
مەسنەعە
مەعتاس
مەنزەلە
مەنسووریە
مەنسووریە
نافیلە
نکار جەدیدە
نکار
نەحاتییە
ھەیازعیە
ھور سفون[1]
ئەم بابەتە 0 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ویکیپیدیا
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری شوێن / شوێنەوار: شارەدێ
زمان - شێوەزار: فرەزمان
شار و شارۆچکەکان: کەرکووک
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
کاولکردن و ڕاگواستن : بەڵێ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( کشمیر کەریم )ەوە لە: 09-07-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 12-07-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( کشمیر کەریم )ەوە لە: 09-07-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 0 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.157 KB 09-07-2024 کشمیر کەریمک.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە ئێراق دەکات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار قوتابی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی لە هەڵەبجە، ساڵی 1984
ژیاننامە
سۆران عەبدی
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
کورتەباس
مەسعود بارزانی سەردانی سەرۆککۆماری ئێراق دەکات
ژیاننامە
محەمەد بایەر محەمەدی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
ژیاننامە
شوانە ئەحمەد پوور
کورتەباس
قوباد تاڵەبانی: یەکێتی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی پێویستی بە پشتیووانی خەڵکی کوردستانە
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
خێزانێکی گوندی تاقولان لە شارەدێی بێتواتە، ڕانیە ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لەبارەی کورد و عیراق و چەند پرسێکی فکری و سیاسییەوە
ژیاننامە
عەتا حسێنی
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
کورتەباس
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا کرد
کورتەباس
شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ: بەهیچ بیانوویەک هەڵبژاردن دوانەخرێت

ڕۆژەڤ
شەهیدان
فازیل مەلا مەحمود مەلا ڕەسوڵ
05-12-2009
هاوڕێ باخەوان
فازیل مەلا مەحمود مەلا ڕەسوڵ
شەهیدان
عەبدوڵڵا قادری ئازەر
20-12-2010
هاوڕێ باخەوان
عەبدوڵڵا قادری ئازەر
پەرتووکخانە
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاسملوو
11-04-2012
هاوڕێ باخەوان
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاسملوو
پەرتووکخانە
کورتەباس
13-07-2013
هاوڕێ باخەوان
کورتەباس
پەرتووکخانە
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
28-08-2016
هاوڕێ باخەوان
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
13-07-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
13-07-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
لەبارەی کورد و عیراق و چەند پرسێکی فکری و سیاسییەوە
11-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی دەزگاکانی چاودێریکردنی میدیایی، لە چاودێری کەناڵەکانی تەلەڤزیۆن لە هەرێمی کوردستان-عێراق دا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 522,929
وێنە 105,771
پەرتووک PDF 19,704
فایلی پەیوەندیدار 98,643
ڤیدیۆ 1,420
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە ئێراق دەکات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار قوتابی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی لە هەڵەبجە، ساڵی 1984
ژیاننامە
سۆران عەبدی
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
کورتەباس
مەسعود بارزانی سەردانی سەرۆککۆماری ئێراق دەکات
ژیاننامە
محەمەد بایەر محەمەدی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
ژیاننامە
شوانە ئەحمەد پوور
کورتەباس
قوباد تاڵەبانی: یەکێتی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی پێویستی بە پشتیووانی خەڵکی کوردستانە
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
خێزانێکی گوندی تاقولان لە شارەدێی بێتواتە، ڕانیە ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لەبارەی کورد و عیراق و چەند پرسێکی فکری و سیاسییەوە
ژیاننامە
عەتا حسێنی
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
کورتەباس
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا کرد
کورتەباس
شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ: بەهیچ بیانوویەک هەڵبژاردن دوانەخرێت
فۆڵدەرەکان
بەڵگەنامەکان - پارت / لایەن - یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڵگەنامەکان - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم بەڵگەنامەکان - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست بەڵگەنامەکان - شێوازی دۆکومێنت - چاپکراو بەڵگەنامەکان - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان بەڵگەنامەکان - دەیە - 01ەکان (00-09) بەڵگەنامەکان - سەدە - سەدەی 21 (2000-2099) بەڵگەنامەکان - شار و شارۆچکەکان - سلێمانی هۆنراوە - پۆلێنی هەڵبەست - غەزەل هۆنراوە - جۆری هەڵبەست - کلاسیک

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.468 چرکە!