گەڕەکی موسەڵا:
ئەم گەڕەکە کۆنە و ژمارەیەکی زۆر کاکەیی تێدا دەژیا، بەتایبەتی بەهۆی بوونی ئیمام ئەحمەد(خان ئەحمدی کەرکووک)کە زاتێکی پیرۆزبوو و پێشەوای کاکەییەکان بوو بۆیە سەدەها ماڵی کاکەیی لە چواردەوری دەژیان و خانوویان هەبوو لەوێ، گۆڕستانەکەی ناو ئیمامەکە هەمووی گۆڕی خەڵکی کاکەیین.[1]