پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کچە شقارتە فرۆشەکە
10-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
10-07-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 522,277
وێنە 105,706
پەرتووک PDF 19,690
فایلی پەیوەندیدار 98,576
ڤیدیۆ 1,419
ژیاننامە
محەمەد عەلی عەونی
ژیاننامە
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
ژیاننامە
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
ژیاننامە
جەمال شارباژێڕی
ژیاننامە
کەیهان ئەنوەر عەلی
چۆن لە نۆی نیسان تێبگەین؟
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چۆن لە نۆی نیسان تێبگەین؟

چۆن لە نۆی نیسان تێبگەین؟
=KTML_Bold=چۆن لە نۆی نیسان تێبگەین؟=KTML_End=
#ئیبراهیم مەلازادە#

دەتوانین بڵێین هەندێک داڕمان زیانبەخشن. لەوانەیە لە دوو ڕوانگەوە ڕاست بێت، ڕوانگەی یەکەم، بەو پێوەرەی کە دیکتاتۆرێکی شەکەت و ماندوو، تەنیا ویست و داخوازی ئەوەیە وازی لێ بهێنن، بمێنێتەوە. ڕوانگەی دووەمیش ئەوەیە، تا خەڵک بەئاگا دێتەوە و بزووتنەوەیەکی سیاسی “مۆدێرن”، وەکوو بەدیل بۆ ئەو سیستمە سیاسییە دەسەڵاتخوازە درووست دەکات. ئەوسا، گرنگ نییە دیکتاتۆر بەهێزە یا شەکەت و لاواز، ئەوسا جەماوەر بە ڕێبەرێتی وەها بزووتنەوەیەکی ئازادیخواز بۆ خۆی تێدەگات کە ئەو دیکتاتۆرە دەبێت بڕوات. بەدیلەکەشی ئامادە و سازە و بەدیلێکی مۆدێرن و پێشکەوتووە.

لە سەروبەندی ڕاپەڕینەکەی “ژینا” لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، برادەرێک پێی وتم ئێستا پێم خۆش نییە ڕژێمی ئاخوندەکان بڕوخێت. پێی وابوو، هێشتا نە بەدیلی ئەو ڕژێمە هەیە. بۆ ئەوەی نەتەوەکانی ئێران جارێکی دیکە دووچاری ڕژێمێکی هاوچەشن نەبنەوە و نەچنەوە ناو هەمان بۆشایی دەستەڵات، یان هەر هیچ نەبێت دوو چاوی گەڕەلاوژێ و هەمووان دژی هەمووان نەبنەوە، وەک ئەوەی لە لیبیا و سووریا و یەمەن ڕووی دا. ئەو پێی وابوو، هەموو ئەو حیزب و گرووپ و بزووتنەوانەی کە هەن، هەڵگری هیچ دونیابینییەک نین و ژیانی هاووڵاتییانی ئێران زیاتر دووچاری ماڵوێرانی و سەرگەردانی دەکەنەوە. ئەگەر ئێستا خەڵکی لەوە نەترسن لەسەر شەقام یەکێک بیانکوژێت، یاخود بە شەو دزەکان بەسەر ماڵەکانیاندا نەدەن، ئەوسا، ئەوەشی دێتە سەر.

لەڕاستیدا، ئەوە چش لەوەی کە ئێراق لە ماوەی ئەو هەشتا ساڵەی ڕابردووی پێش 2003 دا، نەتەوەکانی ئێراقی نەک هەر پێش نەخستن، بەڵکوو هەمووی سڕ کردبوون لەناو ژمارەیەک وەهمی ئایدیۆلۆجی و نەخوێندەواری و دواکەتوویی و خێڵگەرایی و ناوی گەورە و دەرگەی وێران. کاتێک #بەعس#ییەکانیش هاتنە سەر دەسەڵات، ژیانی خەڵکییان تەنگتر کرد. حیزبی بەعس بوو بە جێگرەوەی دەوڵەت و خەڵک و خوا. هەر ئەوە مابوو دیکتاتۆر داوامان لێبکات سەڵەواتی لەسەر لێبدەین. خۆ هەر واش بوو، هەر کەس ناوی بهێنابایە دەبوایە لەگەڵی بڵێن “حفظە اللە ورعاە”. بەڵام لە ئاکامدا یەک دیکتاتۆر بوو. خەڵکیش بەئازادیخواز (ئەگەر هەبووبن) و بە ڕزگاریخوازیشەوە یەک دوژمنیان هەبوو، ئەویش ئەو تاکە دیکتاتۆرە بوو، لەگەڵ دارودەستە ستەمکارەکەی.

دیکتاتۆر، سیستەمێکی سەقامگیری داهێنابوو لە ڕووی ئابووری و ئیداری و کۆمەڵایەتییەوە، بەڵام خۆی خاوەنی بوو، بەو مانایەی ئەو سیستەمە لە دەوڵەتەوە نەدەهات، بەڵکوو داڕێژەری سیاسەت و ئابووری و سیستەمە کۆمەڵایەتییەکەش لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی دیکتاتۆرەوە درێژ دەبووەوە، نەک لە دامەزراوەکانی دەوڵەتێکی مۆدێرن. بەو مانایەی ڕەهەندی دنیای دیکتاتۆر، ڕەهەندێکی خێڵەکی خودسەر بوو بە ماکیاجێکی مۆدێرن. بۆ کەس نەبوو بدزێت، یا گێرەشێوێنی بکات بێجگە لە خۆی و کوڕە سەرشێتەکانی و دارودەستە ڕێگەپێدراوەکەی. ئەوانەی لەو سیستەمە تاریکە تێنەگەیشتوون، خۆزگەی پێدەخوازن، چونکە هەمان ئەقڵییەت دنەی هەموو ئەوانە دەدات کە سیستەمێکی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی مۆدێرنیان نەدیوە و لێشی تێناگەن.

ئەوەی لە ئێراق لە 9 ی نیسانی 2003 ڕووی دا، ئازادبوون نەبوو، بەڵکوو ڕزگاربوون بوو لە مۆدێلێکی تاک دیکتاتۆر، بۆ مۆدێلێکی فرەدیکتاتۆر، گۆڕینەوەی دیکاتۆرێکی زەبەلاح بوو بە کۆمەڵێک وردەدیکتاتۆر. گۆڕینەوەی حزبێک بوو بە کۆمەڵێک حیزبی خورافەسازی و مەزهەبگەرای دواکەوتوو؛ گۆڕینەوەی دیوێکی شۆڤێنیستی ستەمکار بوو، بە دیوێکی مەزهەبگەرای، خورافەساز و چاوچنۆک و بە سیستەمێکی دەوڵەتی قووڵ و ناسەقامگیری درێژخایەن.

ناسیۆنالیزمی بەعس، هێندەی شۆڤێنیست بوو، هێندەش هەڵگری هەندێک خەسڵەتی مۆدێرنێتە بوو. یەکێک لەو خەسڵەتانە ئیداری و ڕێکخراوەیی لە خێر و شەڕدا. ڕێکخراوەیی لە پاکوخاوێنی شارەکان و ڕێکخراوەیی لە سوپا و پۆلیس و بەڕێوەبردندا، لە بەرانبەریشدا ڕێکخراوەیی لە قەڵاچۆکردن و جینۆسایدی نەتەوەیەکی وەکوو کورد، سەرکوتکردنی هاووڵاتییانی خۆشی، لە ڕێی سوودوەرگرتن لە ئامرازەکانی دەوڵەت و لەو خەسڵەتە گرنگەی کە پێی دەڵێن ڕێکخراوەیی و ئیدارە.

ناسیۆنالیستە ئیسلامیستەکان کە هاتن، بەدیلی شۆڤێنیزمی بەعس نەبوون، بەڵکوو دیوی دووەمی بەعس بوون، درێژکراوەیەکی شێواوی ناڕێکخراوی ناهەشی بێ بەرنامە بوون. بە هیچ جۆرە سیستەمێکی هاوچەرخ ئاشنا نەبوون. چاویان لە دەستی بابەگەورەی ئەمریکی بوو، بە فەزڵ و نیعمەتی خۆی، ئامۆژگارییەکییان بکات و دەستیان بگرێت بەرەو ئاییندەیەکی جیاواز، بەڵام نەیاندەزانی ئەو ئاییندەیە چییە و چۆن دەبێت!

ئەمریکا، دەتوانێت دەستی مرۆڤێکی عاقڵ بگرێت تا سنوورێک، لەوێ بۆ خۆی دەزانێت بۆ کوێ بڕوات، بەڵام دەستی مرۆڤێکی گەمژە و نەخۆش ناگیرێت، چونکە نە بەرژەوەندی وڵات و نە بەرژەوەندی خەڵکەکەی دەزانێت، لە کوێ بەرەڵای بکات، دەچێتەوە سەر هەمان ئاخووڕی بەعسییەکان.

داکانە بەرازە ستەمکارەکە ڕۆیشت، بەڵام بێچووە پەروەردەنەکراوەکانی دە ورد و درشتی ئەو وڵاتە بەربوون. نەک هەر ڕۆڵەی مۆدێرنێتە نەبوون، بەڵکوو بوون بە دوژمنی سەرسەختی سیستەمێکی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی مۆدێرن. ئەو نوخبە سیاسییە دەستەڵاتدارەی ئەو سەردەمە، تا ئەوڕۆشی لەگەڵدا بێت؛ کاتێک یادی 21 ساڵەی داڕمانی گەورە دیکتاتۆر دەکەینەوە، دەبینین نوخبەیەکی بێ ناسنامە و بێ کلتور و بێ کەسایەتی، لەژێر هەژموونی دەوڵەتێکی دراوسێدا، قەپاڵ لە منداڵی خۆشی دەگرێت. دۆخێکیی سیاسیی میلیشیایی میلیتاریزەی وەهایان درووستکردووە، ئاییندەی ئەو وڵاتەیان خسووەتە سەر لەپی عیفریت. ئەگەر پێشتر زیاتر لە چل ساڵ لەناو خوڕافەی ناسیۆنالیزمی عەرەبیدا هاواریان دەکرد، فەلەستین، ئەوڕۆ لەناو خورافەی “یا مەهدی” هاواری فەلەستین دەکەن. ئەنجامەکەش یەک شتە، داڕمانی دەوڵەوت و نەتەوەکانی ناو ئەو وڵاتە.

بەو مانایەش، ئەگەر دیکتاتۆر بمابوایە، لەوانەبوو ئۆپۆزسیۆنێکی نیشتمانی مۆدێرن لەناوخۆی وڵات درووست ببوایە، کە باوەڕی بە دیموکراسییەت و سێکولاریزم و مافەکانی مرۆڤ هەبوایە و وڵاتی بەرەو سەقامگیری سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی ببردبایە. داوای بووردنی لە خەڵکی کوردستان بکردبوایە لەپای ئەو کۆمەڵکوژی و جینۆسایدەی کە دەوڵەتی ئێراق دژ بە خەڵکی کوردستان ئەنجامی دا. هەموو پابەندبوونە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانیشی بەرانبەر کوردستان و ئێراق ئەنجام بدابوایە.

ئایا، لە داهاتوودا وەها بزووتنەوەیەک بۆ ڕزگارکردنی ئەو نەتەوانەی ئێراق درووست دەبێت، کە سیستەمێکی مۆدێرن لە ئێراق بوونیات بنێت؟ تا ئێستا، لەسایەی ئەو سیستەم و ئاڕاستە ناهەش و چەواشەکارییە میلیشیاییە نادرووستەی کە هەیە، هیچ ئاسۆیەکیش بەو ئاڕاستەیە نابیندرێت. [1]
ئەم بابەتە 1 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 11-04-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 11-04-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 10-07-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 11-07-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان فەرەج
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی باشقاڵ ئاغای ئاکرێ ساڵی 1996
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
محەمەد عەلی عەونی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
محەمەد عەلی عەونی
ژیاننامە
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
ژیاننامە
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
09-01-2010
هاوڕێ باخەوان
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
ژیاننامە
جەمال شارباژێڕی
21-02-2010
هاوڕێ باخەوان
جەمال شارباژێڕی
ژیاننامە
کەیهان ئەنوەر عەلی
11-07-2017
سەریاس ئەحمەد
کەیهان ئەنوەر عەلی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کچە شقارتە فرۆشەکە
10-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
10-07-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 522,277
وێنە 105,706
پەرتووک PDF 19,690
فایلی پەیوەندیدار 98,576
ڤیدیۆ 1,419
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان فەرەج
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی باشقاڵ ئاغای ئاکرێ ساڵی 1996
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوێنەکان - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان شوێنەکان - جۆری شوێن / شوێنەوار - گوند شوێنەکان - زمان - شێوەزار - کرمانجیی سەروو شوێنەکان - شار و شارۆچکەکان - دهۆک وشە و دەستەواژە - وشە - ناو - سادە، داڕێژراو و لێکدراو ئامار و ڕاپرسی - جۆری ئامار و ڕاپرسی - ئابووری و نەوت ئامار و ڕاپرسی - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.266 چرکە!