دیوار ڕووخاوە مێرابی دیارە
وتراویشە: دیوار ڕووخایە مێرابی مایە، مێراب: بناغە یان میحرابە، ئەگەر کڵێسەیەک یان مزگەوتێک بڕوخێت شوێنی بناغەی میحرابەکەی هەر دەمێنێت و دیارە، بۆ ڕووخانی دیواریش بناغە و مێرابەکەی شوێنەواری دەمێنێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم زۆر جاران لە #کۆیه# و #هەولێر# بە کەسێکی بەساڵاچوو و بە تەمەنی کەسم ڕێکی ڕووخسار شێواو و بە چرچ و لۆچ و پشت چەماوە و دەست لەرزۆکی بەهۆی پیرییەوە دەوترێت: دیوار ڕووخاوە مێرابی ماوە یان دیارە واتە: لە گەنجیدا کەسێکی زۆر جوان بووە. [1]