خوشکێ بووکی باوە بی، سەرمان سپی کرد بوختان نەبی.
بوختان: هەڵبەستی قسەی بەرز و نزم و زبر بۆ کەسێک و گێڕانەوەی لەناو خەڵکیدا (فەرهەنگی خاڵ)، کوڕێک بە کچێک دەڵێت، ئارەزوو دەکەم تۆ بووکی باوکم بیت، واتە: ببیتە خێزانی من، بە یەکەوە تا کۆتایی تەمەن بژین و سەرمان سپی بێت، ئەو قسەیە وەک بوختان ناکەم بەڵکوو بەڕاستی پێم خۆشە وابێت. [1]