داک بناغەی چاکە و خراپەی مندارییە.
مندار: منداڵ. مرۆڤەکان لە ژیانیاندا باش یان خراپ ڕەفتار دەکەن، هۆکاری ڕەفتارەکانیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پەروەردەیەی کە لە خێزانەوە وەریان گرتووە. مەبەست لەوەیە پەروەردەی منداڵ لە پلەی یەکەمدا تا ئاستێکی زۆر بەدەست دایکە، واتە: منداڵ بەزۆریی گوێ لە ئامۆژگاریی دایکی دەگرێت. بۆیە منداڵ چۆن پەروەردە بکرێت، باش یان خراپ، پەیوەندی بە دایکەوە هەیە. [1]