دایکی کیژا مەبینن، بە کراسی خامەشینن، دایمە هەر ڕوو ببینن.
دایمە: هەمیشە. خام: جۆرێکی قوماشی تایبەتییە، ڕەنگی سپییە، ژنان ڕەنگی دەکەن و لەبەری دەکەن، لە کۆندا کاتێک ژن بۆ کوڕ دەهات، تا شەوی بووکێنی کچەکەی نەدەبینیی، دەکرا دایکی بووک ببینێت، بەڵام تا شەوی گواستنەوە بووکی نەدەدی، هەندێکجار دەبووە کێشە. مەبەست لەوەیە مرۆڤ گەر بیەوێت شتێک سەودا بکات، پێشەکی پێویستە بیبینێت، پاشان بەدەستی بهێنێت. [1]