دان و ماشیان وێکڕا ناقوڵپێ.
وێکڕا: بە یەکەوە، ناقوڵپێ: قوڵپ نادات. ماش: جۆرێک دانەوێڵەیە. دان: مەبەست لە گەنمە، لە کوردەواردا ماش و گەنم پێکەوە دەکوڵێنرێت و جۆرێک چێشتی لێدرووست دەکرێت، واتە: خۆراکێکە لە دوو جۆر دانەوێڵەی جیاواز بەرهەم دێت، بەڵام گەر گەنم و ماش یەکێکیان کوڵۆک نەبن، چێشتەکە دوودان دەبێت و ناخورێت، پەندەکە بە دوو کەس دەوترێت کە لە هیچ شتێکدا بە یەکەوە هەڵنەکەن.[1]