دەوی گورگی دەوبەخینە.
دەو: دەم. گورگ: ئاژەڵێکی دڕندەی گۆشتخۆرە، لە هەر دەرفەتێکدا بۆی ڕێبکەوێت، پەلاماری مەڕوماڵات دەدات و دەیانخوات، گورگ بەزیندوویی ئاژەڵ دەخوات، بۆیە دەم و جەستەی بە خوێن سوور دەبێت، بۆ کەسێکی دڕندەی خوێنڕێژ بەکاردێت کە تازەبەتازە دەستی بەخوێنی خەڵکی بێتاوان سوور بێت. [1]