تووشی سەرسووڕمانت دەکات؟
#زانا ڕەزاق#
کاتێک سەیری ئەم دونیایە دەکەیت، ئەو هەموو خزمەتە کە کەسانێک کردوویانە، لێرە تووشی سەرسووڕمان دەبیت کە هەموو شتێکیان یان زۆربەیان بە گونجاویی و ڕێکوپێکی هێناوە.
بۆ نموونە چونکە مرۆڤ پێکەنین و گریانی هەیە هاتوون کۆمیدیا یان شتانێکیان درووستکردووە کە ڕێک لە پێکەنین دێتەوە بەهەمان شێوەش شتانێکیان درووستکردووە لەگەڵ گریان دێتەوە.
سەدان نموونەی تریش هەن.
ئەوەی گرنگە بۆ ژیان بەردەوامی سێکسیان داهێناوە لەنێوان ژن و مێردا، ئەویش بۆ ئەوەی منداڵ بخەنەوە، سەیری مرۆڤیش بکەیت حەزی هەیە، یانی مرۆڤ کاتێک بچووکە حەزی لە یاری جۆراوجۆرە، کەمێک گەورە دەبێت حەزدەکات ژن بهێنێت یان مێرد بکات، دواتر کوڕ و کچی ببێت، دواتریش ئەوانیش مێرد بکەن دواترێکی تریش حەز بەوە دەکات کە منداڵیان ببیت ئەم پڕۆسەیە بەردەوامە.
ئینجا خواردن و یاریەکی زۆریان داهێناوە و درووستکردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ ژیانی ڕۆژانە و کاری ڕۆژانەش ئەمەش هەبێت بۆ ئەوەی ژیان بەردەوام بیت و پێوەی خەریک بن.
لە کۆتاییدا سوپاس بۆ هەموو ئەو مرۆڤانە کە ئەمانەیان درووستکردووە و داهێناوە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=