کوندە گووە
کوندە لە پێستی ئاژەڵی بچووک بەتایبەتیی بزن درووست دەکرا، لەکانی و کانیاوان پڕ ئاو دەکرا و دەهێنرایەوە دەخرایە سەر شوێنێکی تایبەت کە دوو لادیواری بەرانبەر بە یەکدی و بەرزییەکەیان بە قەد بەرزی سینگی مرۆڤێکی ئاسایی دەبوو بەچەند گورگە دارێک نێوانیان لەسەرەوە ڕایەڵ دەکرا بەو شوێنە دەوترا: کوندەلان، هاوشێوەی ئەو ئیدیۆمە وتراوە:#کوندە ژەهرە# یان #بنە کوندە# ، لێرەش بەکەسێکی بێ کەڵک و هەناوڕەش و هیچ لەبارانەبوو دەوترێت: کوندە گووە.[1]