نە کڕ و نە فرۆشه
هەندێک کەس بۆ بڕیاردان لەسەر کاروباری ژیانیان درەنگ و زۆر زەحمەت بڕیار لەسەر گۆڕینی کەلوپەلی ناوماڵ و خانووبەرە و ماڵ گواستنەوە و چاککردنەوە و ساغکردنەوە و لە کۆڵکردنەوەی شتومەکەکان دەدەن، یان مامەڵەیان قوورسە و شتیان لەدەست نابێتەوە و ناکڕدرێت و نافرۆشرێت، جار هەیە ئەو حاڵەتە دەگاتە ئەوەی کە کچەکانیانیشیان بە شوو نەدەن بۆ ئەو جۆرە کەسانە کوردەواری دەڵێت: نەکڕ و نەفرۆشە.[1]