لە شاری شاریار و لە وڵاتی ئێران یەکێتی کاراتی ئەو وڵاتە دووەمین پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی (capsian cup) بەڕێوە برد کە ماوەی چوار ڕۆژی خایان.
لەو پاڵەوانێتییەدا تیمی کاراتی چەند وڵاتێک بەشداریان تێدا کردوو لەنێویاندا، #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بە هاوبەشی تیمی کاراتی یانەی دووکان لە ڕکاربەییەکانی بەشدار بوون.
ئەمە و سەبارەت بە بەشداریان لە ڕکابەرییەکانی ئەو پاڵەوانێتییە، (توانا سەعید) کارگێڕی تیمی کاراتی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، تیمەکەمان وەک هەمیشە دەچێتە نێو ڕکابەرییە فەرمی و دۆستانەکان و یەکێکیش لەو پاڵەوانێتییە فەرمیانە پاڵەوانێتی (capsian cup) بوو کە خۆشبەختانە توانیمان چەندین ئەنجامی کاریگەریی تێیدا بەدەست بهێنین.
ناوبراو وتیشی، ئەنجامەکانمان لە پاڵەوانێتییەکەدا بەم شێوەیە بوون:
=KTML_Bold=لە یاری جۆری کاتا=KTML_End=:
داسیار ئالان-پلەی یەکەم و مەدالیای ئاڵتون.
ئەحمەد سەروەر-پلەی دووەم و مەدالیای زیو.
ڕەها ئیبراهیم-پلەی سێیەم و مەدالیای برۆنز.
=KTML_Bold=لە یاری کۆمێتە=KTML_End=:
ئارمین موحسین-پلەی یەکەم و مەدالیای ئاڵتون.
لاوکۆ محەمەد-پلەی یەکەم و مەدالیای ئاڵتون.
ژیاکۆ بەکر-پلەی یەکەم و مەدالیای ئاڵتون.
ڕەوا ساڵح-پلەی یەکەم و مەدالیای ئاڵتون.
مەبەست فایەق-پلەی دووەم و مەدالیای زیو.
بەڕێز لوقمان-پلەی دووەم و مەدالیای زیو.
ڕەئووف ئەژدەر-پلەی دووەم و مەدالیای زیو.
لاس عوسمان-پلەی دووەم و مەدالیای زیو.
ژیرۆ ئاراس-پلەی دووەم و مەدالیای زیو.
بڕیار یوسف-پلەی سێیەم و مەدالیای برۆنز.
شەهرام عەتار-پلەی سێیەم و مەدالیای برۆنز.
سیڤان مەریوان-پلەی سێیەم و مەدالیای برۆنز.
پێشواز عەبدولستار-پلەی سێیەم و مەدالیای برۆنز.
ڕەهەند مستەفا-پلەی سێیەم و مەدالیای برۆنز.
ئەحمەد هاوڕێ-پلەی سێ یەم و میدالیای بڕۆنز. [1]