لە پای هاوکارییە بەردەوامەکانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بۆ یانە و یەکێتییە وەرزشییەکان و لەنێویاندا یەکێتی تۆپی پێی کەرکووک، سەرۆکی یەکێتی ناوبراو سەردانی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی کردوو قەڵغانی ڕێزلێنانی بەخشییە جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە #29-02-2024# و لەنێو بارەگەی یانەی وەرزشی پێشمەرگە، حاکم #مەحمود ئەحمەد موڕاد# جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە پێشوازی کرد لە (هونەر جەوهەر) سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کەرکووک.
لەو میواندارییەدا و سەرەتا سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کەرکووک بە ناوی یەکێتییەکەیان سوپاسی یانەی وەرزشی پێشمەرگە و جێگری سەرۆکی یانەکەی کرد بۆ هاوکارییە بەردەوامەکانیان و هەروەک ئاماژەی پێکرد کە یانەی پێشمەرگە یانەیەکی خەم خۆر و دڵسۆزی وەرزشی کوردستان و ئێراقە و جیاوازی لەنێوان یانە و یەکێتییەکان ناکات هەر بۆیە دوایی هاوکاریتان بۆ یەکێتی تۆپی پێی کەرکووک لە وادەی بەڕێوەچوونی جامی پارێزگەکانی ئێراق بە گرنگمان زانی و وەک ئەرکێکی وەرزشی قەڵغانی ڕێزلێنانتان پێشکەش دەکەین.
دواتر حاکم مەحمود ئەحمەد موڕاد جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگە سوپاسی کرد و وتیشی یانەکەمان هیی هەمووانە و بۆ هەمووانە و ئەوە بە ئەرکی خۆمان دەزانین هاوکار و هەماهەنگ بین و دەمانەوێت یەک دەست وەرزشی وڵات برە و پێبدەین و خزمەت بە ژێر خانی وەرزشی و وەرزشکاران بکەین.
لە کۆتایشدا بە پێشکەشکردنی قەڵغانی یەکێتی تۆپی پێی کەرکووک لەلایەن سەرۆکی یەکێتییەکەوە بۆ جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە کۆتایی بەو میواندارییە دۆستانەیە هات.[1]