دەرزییەک لە قونی بینە دەرێ
دەرزی ئامێرێکی دروومانی بچووکی نووک تیژە، قەبارەکەی زۆر گچکەیە وەکوو هێمایەک بۆ کەمی شتێک بەکاردەهێنرێت وتراویشە: دەرزییە لە چاوی خەڵکی دەبینێت بەڵام گایەک لە چاوی خۆی نابینێت، یان وتراوە: هێندەی نووکە دەرزییەک و..تاد، لەو ئیدیۆمەیدا بەکارهاتووە بۆ بێ نرخی شتێک کە هیچ بەهای نەبێت بەڵام لە ناحەزان و نەیارانی وەربگریتەوە لە سنووری #کۆیە#دا ئەگەر دوو کەس ناکۆکی بکەوێتە نێوانیانەوە هەموو ئەو شتانەی لەلایانە بە خڕی لە یەکتری وەربگرنەوە تاوەکوو دەگاتە ئەوەی دەرزییەکیش لە قون درابێت ئەویشی لە قونی دەربێنیتەوە دەوترێت: دەرزییەک لە قونی بینە دەرێ.[1]