دەستی خۆی دیت، بابی خۆی ناناسێت.
هەموو کەسێک کە لە ژیاندا لەدایکدەبێت، سەرەتا خاوەنی هیچ نییە، دواتر بەهەوڵ و تێکۆشان دەبێتە خاوەنی بڕێک سامان و ماڵ، لەو دۆخەدا هەندێک کەس لەخۆی دەگۆڕێت، مەبەست لە ناکەسێکە کە بە هەر هۆکارێک بگاتە پۆست و پێگەی خۆی و گیرفانی پڕ بێت، ئیتر کەس ناناسێت و پشت دەکاتە دۆست و خزمانی. [1]