دەک بە چەلاو بی.
چەلاو: گۆشتاو یان ئاوی سەروپێ (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، گۆشت لە مەنجەڵدا کاتێک زۆر دەکوڵێت، گۆشتەکە تەواو شی دەبێتەوە و بەشێکی تێکەڵاو بە ئاوەکەی دەبێت، وەک نزایەک بۆ کەسێک بەکاردێت کە کاری نەشیاو و خراپی ئەنجام دابێت، بەهۆیەوە خەڵکی زیانبار بووبن، بەڵام دەسەڵاتی ئەم یان نەبێت، تەنیا نزای ئەوەی لێبکەن کە بمرێت و گۆشتی جەستەی وەک گۆشت چەلاو شی ببێتەوە. [1]