نۆ ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا #06-03-2015# یانەی پێشمەرگە و وەرزشی کوردستان و ئێراق یەکێک لە خەمخۆرانی وەرزشی لەدەست دا.
هیوا ئەحمەد ئەو ناوەی لە هەر جێیەک باست دەکرد بە پیاوە دەم بە خەندە و قسەخۆشەکە ناوی دەرکردبوو، ئەو یەکێک بوو لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی پێشمەرگە و بەڕێوەبەری کارگێڕی یانەکە بوو، وەک هەمیشە بەدڵسۆزی و خەم خۆرییەوە کارە کارگێڕییەکانی ڕای دەکردوو لە هەمان کاتدا وەک سەرپەرشتیاری تیمی تۆپی سەرمێزی یانەی پێشمەرگە توانیبووی مێژوویەکی پڕ شکۆ و ئەنجام بۆ تیمەکە درووست بکات و لە مێزی یارییەکەدا یانەی پێشمەرگە هەمیشە ژمارەیەکی قوورس بوو، هیوا لەگەڵ خەمخۆری بۆ خزمەت بە یانەکەی لە هەمان کاتدا جێگری سەرۆکی یەکێتی تۆپی سەرمێزی ئێراق بوو لەو پێگەیەشدا جێگە دەستی دیار بوو بە بەردەوامی ڕاو سەرنجەکانی لە یەکێتییەکەدا.
هیوا ئەحمەد لە شەوی 5 لەسەر 06-03-2015 و بەهۆی کارەساتێکی دڵتەزێن بۆ ئەبەد ماڵئاوای لە هاوڕێ و کەسوکارەکەی کردوو بۆ هەمیشە بووە یادگە و یادەوەری لە لای هەمووان.
لەو یادەدا و وەک وەفایەک بۆ هاوڕێیەتیان، حاکم #مەحمود ئەحمەد موڕاد# جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە سەردانی دوا هەواری ئەو وەرزشکارەی کردوو سوورەتی فاتیحەی بۆ ڕۆحی خوێند، هەروەک لە وتەیەکی کوورتدا جێگری سەرۆکی یانە وتی، بۆ هەمیشە لە یادماندایە و ئەو هەم هاوڕێ و هەم خەمخۆری وەرزشکاران بوو لە یانەدا و بە کۆچی دواییشی کەلێنێکی کردە جێگەکەی و هەر بۆیە وەفا و دڵسۆزییەکانی لە یاد ناکەین.[1]