یارییەکانی قۆناغی کۆتایی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق لەنێو هۆڵی زوبێری شاری بەسرە بەردەوامە و لە دووەم ڕۆژی یارییەکانی قۆناغی یەکەمدا، تیمی بالەی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بە یارییەکی بەهێز ڕووبەڕووی تیمی بالەی یانەی مەسافی شیمال بوونەوە.
لەو یارییە و لە سەرەتاوە یاریزانانی پێشمەرگە بە ئاست و ئەنجام سەرکەوتوو بوون دوایی ئەوەی سێتەکانی یەکەم و دووەمیان بە ئەنجامی (25 -18) ، (25 -18) خاڵ بردەوە.
ئەمە و سێتی سێیەم پێچەوانە بوو لە ئەنجام و مەسافی شیمال بە (20 -25) خاڵ سەرکەوتوو بوون، هەرچی لە سێتی چوارەم و کۆتایی بوو دووبارە کوڕانی پێشمەرگە هەنگاوێکی گرنگیان ناو بە ئەنجامی (25 -21) خاڵ بردنەوەیان مسۆگەر کرد.
بەو سەرکەوتنەش پێشمەرگەکان کۆی خاڵەکانیان بۆ 4 خاڵ زیاد کرد لە دوو یاری دا.[1]