دوو شێت لە مارەکی ناحەوێنەوە.
شێت: بە کەسێک دەوترێت کە هۆش و ئاگای لە ژیان نەبێت، مار: ماڵ، گەر دوو شێت لە ماڵێکدا بن، هەموو شتێک خراپ دەبێت، مەبەست لەوەیە هەموو ماڵێک دەبێت یەک گەورە و بڕیار بەدەستی تێدابێت، لە هەموو گرفت و خۆشییەکاندا بڕیار بەدەست بێت، گەر دوو گەورە لە ماڵێکدابن، هەموو شتێک دەشێوێت. [1]