پاش گەیشتنیان بە شاری نۆڤۆ سبریسک، شاندی تیمی کاراتێی کوڕانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# کەمپێکی هاوبەشی لەگەڵ هەڵبژاردەی شاری نۆڤۆ سبریسک ئەنجام دا.
ڕۆژی پێنجشەممە #04-04-2024# و لەنێو هۆڵی کەمپی ئامادەکارییەکانی تیمەکانی بەشدار لە پاڵەوانێتی کراوەی کاراتێی ڕووسیا، تیمی کاراتێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە کە پێک هاتوون لە چوار یاریزانی پاڵەوان لەژێر سەرپەرشتی #ئەرسەلان موڕادی# ڕاهێنەری تیمەکە بەشداریان لە کەمپێکی هاوبەش کرد کە لەلایەن تیمی هەڵبژاردەی شاری نۆڤۆ سبریسک و لەژێر سەرپەرشتی ڤینیامین پاک ڕێک خرابوو.
سەبارەت بە بەشداری تیمی کاراتێی یانەی پێشمەرگە لەو کەمپە هاوبەشەدا، ئەرسەلان موڕادی ڕاهێنەری تیمەکەی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، پاش گەشتێکی دوورودرێژ و گەیشتنمان بە شاری نۆڤۆ سبریسک لە وڵاتی ڕووسیا کە میوانداری یارییەکانی پاڵەوانێتی کراوەی ڕووسیایە، لەلایەن ڤینیامین پاک سەرۆکی فیدراسیۆنی شاری سبریسک پێشوازی کراین و هەروەک ناوبراو خۆشحاڵی خۆی نیشاندا کە ئێمە وەک تیمی کاراتێی یانەی پێشمەرگە داوەت نامە فەرمییەکەی ئەوانمان قبووڵ کردووە و بەشداریمان لەو پاڵەوانێتییە کردووە، وە بە گرنگی زانی پێکەوە بەشداری لە کەمپێکی هاوبەشی مەشقی ئامادەکاری بکەن.
ئەرسەلان وتیشی، تیمەکەمان کە لە چوار یاریزان پێک دێن بە شێوەیەکی زۆر باش ئامادەکاریمان کردووە و بەشداربوین لەو کەمپەدا هەروەک وتیشی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی #06-04-2024# یاریزانانمان بەشداری لە ڕکابەرییەکان دەکەن و بە هیواشین بتوانین ئەنجامی کاریگەر بەدەست بهێنین.[1]