ناونیشانی بابەت: کیسی دێرمۆید لەسەر هێلکەدان
ناوی ئامادەکار: د. #کەژان کاوە تەها#
یەکێکی تر لە جۆرەکانی کیسی هێلکەدان بریتییە لە کیسی دێرمۆید ، ئەم کیسە زۆربەی جار شێرپەنجەیی نییە و چەندین جۆر شانەی تیایە وەکوو (قژ، ددان، پێست، ئێسک).
=KTML_Bold=هۆکارەکەی چییە؟=KTML_End=
-هۆکارەکەی سکماکییە و لە لەدایکبوونەوە بوونی هەیە بەڵام زۆربەی جار تاوەکوو چەند ساڵێک پێی نازانرێت و لەوانەیە لە ڕێگەی ئەنجامدانی پشکنینی وەکوو سۆنار یان CT scan یان MRI کە بۆ مەبەستێکی تر ئەنجامدراوە ئەم جۆری کیسەش ببینرێت و دەستنیشان بکرێت.
=KTML_Bold=نیشانەکانی چین؟=KTML_End=
-زۆربەی جار ئەم کیسە هیچ نیشانەیەکی نییە بەڵام ئەگەر قەبارەکەی زۆر گەورە بێت لەوانەیە هەستکردن بە قوورسایی یان ئازار لەناو سک درووست بکات.
=KTML_Bold=چۆن چارەسەر دەکرێت؟=KTML_End=
هیچ ئەگەرێک نییە بۆ ئەوەی ئەم کیسە خۆی دیارنەمێنیت ، بۆیە چارەسەر بریتییە لە لابردن بە نەشتەرگەری بۆ ئەو کیسانەی کە قەبارەیان گەورەیە یان نیشانەی درووستکردووە بۆ خانمەکە. [1]