ناونیشانی بابەت: نازوری ڕەحم چییە و بۆ کێ پێویستە؟
ناوی ئامادەکار: د. #کەژان کاوە تەها#
نازوری ڕەحم واتە بینینی ناوپۆشی ڕەحم لە ڕێگەری دامێنەوە کە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەتوانین سەیری ناوەوەی ڕەحم و ملی ڕەحم بکەین، بەگشتی بۆ مەبەستی دیاریکردنی نەخۆشی یان وەکوو چارەسەر بەکاردێت بۆ نموونە:
-بۆ دەستنیشان کردنی هۆکاری خوێنبەربوونی نائاسایی ڕەحم.
-لەبارچوونی دووبارەبووە.
-زیادبوونی ئەستووری ناوپۆشی ڕەحم.
-نەزۆکی.
-وەرگرتنی نموونە لە ناوپۆشی ڕەحم و ناردنی بۆ پشکنینی شانەزانی.
-هەندێک جار بۆ دەرهێنانەوەی لەولەب.
-ئەو خانمانەی گومانی هەبوونی ناتەواوی سکماکی شیوەی ڕەحمیان لێدەکرێت.
-بۆ لابردنی پۆلیپ (گۆشتی زیادەی ڕەحم) یان هەندێک جۆری گرێی ڕیشاڵی (فایبرۆید).
-بۆ چارەسەری حاڵەتی بەیکدالکان لە ناوپۆشی ڕەحم (Asherman syndrome). [1]