باویلە باوێکی بەسه
لە شاری #سنە#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەو ئیدیۆمە بەکاردەهێنن، لە باشووری کوردستانیش دەوترێت: چاوپشیلە بایەکی بەسە، باویلە، پەپوولەیە زۆر ناسک و بێ تەنگ و تووشە بە کزە بایەک دەتوانرێت ڕابپێچرێت و کەشی بگۆڕدرێت، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بۆ کەسێکی بەناز و نووز و دڵناسک کە بەشتێکی سادە زوو دڵی گەردی بگرێت و نیگەران و زوویر بێت دەوترێت: باویلە باوێکی بەسه.[1]