ژنم ناوێ ژنۆکە، گۆشتی بخوا و پێستی بۆ گەنێ بکا.
ژنۆکە: بە ژنێک دەوترێت کە لە ژیاندا بێ ئەزموون بێت و هیچ لە ماڵداری نەزانێت(فەرهەنگی شێخانی)، لە زاری کوڕێکەوە دەوترێت: کە بیەوێت ژنێکی خانەدانی ئیشکەر بخوازێت، لەناو ماڵدا بتوانێت هەموو ئیش و کارێک ئەنجام بدات، نەک بێ دەستوپل بێت و لە ئاست هەموو کارێکدا دەستەوەستان بێت. [1]