ژنم دەوێ ژنانە، گۆشتی بخوا و پێستی بکا هەمبانە.
هەمبانە: پێستی دەرهاتووی خۆشکراوی مەڕ و بزنە کە شتی وشکەی تێدەکرێت (فەرهەنگی خاڵ)، لە کوردەواردا سەربڕینی مەڵات و خۆشکردنی ئیشی پیاوە، بەڵام هەندێک ژنی ئازا و بەدەستوبرد هەیە، هەمان کار ئەنجام دەدات. لە زاری کوڕێکەوە دەوترێت: کە بیەوێت ژنێکی خانەدانی ئیشکەر بخوازێت، لەناو ماڵدا بتوانێت هەموو ئیش و کارێک ئەنجام بدات، کورد وتەنی دەستڕەنگین بێت. [1]