ژن گرێیەکە بە کەس ناکرێتەوە.
ڕووخسار و ناواخنی مرۆڤ دوو شتی جیاوازن، دیمەنەکانی ڕووخسار بە ئاسانی دەبینرێن، بەڵام مەبەستەکانی ناخی مرۆڤ تەنیا هەستی پێ دەکرێت، مەبەست لە ناخ و دەروونی ژنە، چونکە ئەو ژنانەی بە هەر هۆیەک ستەمیان لێدەکرێت، کەس نازانێت ناخیان چۆن دەسووتێت و چی تێدایە، هەروەها پەرچەکرداریان چۆنە. [1]