تیمی بالەی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# ئامادەکاری بۆ دوا یارییەکانی لە قۆناغی کۆتایی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق دەکات.
بڕیارە لە ڕێکەوتی #22-04-2024# و لەنێو هۆڵی شەهیدی ئەندازیار ئەحمەدی تایبەت بە یانەی وەرزشی پێشمەرگە یارییەکانی قۆناغی سێیەم و دوا قۆناغی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق دەست پێبکات کە بۆ یەکەم جارە ڕکابەرییەکانی کۆتایی لە شاری #بەغدا#وە دێتە شاری ڕۆشنبیران.
ئەمه و بۆ ئەو مەبەستەش تیمی بالەی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لەنێو هۆڵەکەی دا ئامادەکارییەکانی بە شێوەیەکی چڕ دەستپێکردووە و دەیەوێت هەنگاوەکانی بەرەو لوتکە بنێتەوە.
لە دوایی دوو قۆناغی ڕابردووی خولەکە تیمی بالەی یانەی وەرزشی پێشمەرگە توانی بە چوار سەرکەوتن و چوار شکست پلەی سێیەم لە ڕیزبەندی یانەکان بگرێت کە بریتین لە (غاز جنوب، هەولێر، پێشمەرگە، مەسافی شیمال و بەحری).
جێگەی باسە لە دوای کۆتاهاتنی یارییەکانی دووەم قۆناغ ڕیزبەندی سەرجەم یانەکان بە بردنەوە و شکستەوە بەم شێوەیەیە.
غاز جنوب پلەی یەکەم 6 سەرکەوتن 2 شکست
هەولێر پلەی دووەم 5 سەرکەوتن 3 شکست
پێشمەرگە پلەی سێیەم 4 سەرکەوتن 4 شکست
مەسافی شیمال پلەی چوارەم 3 سەرکەوتن 5 شکست
بەحری پلەی پێنجەم 2 سەرکەوتن 6 شکست. [1]