شیعری سەلام مستەفا
گۆرانی: #کەمال محەمەد#
خەمی شەوە
دەریاش لە من تێناگا چۆن ئەکەومە ڕێ
زامی ئەوە
بۆیە گریانم کەوتۆتە ناو ساڵی نوێ
من شەوانم
یادی کەشتییەکی وێڵە نزیک دەریا
ڕۆژانەشم
مناڵێکە .. بەرگێکی شڕ وا لەبەریا
خۆم ناکوژم..
نەبا زریان لافاوی شووم دابارێنێ
پێئەکەنم..
تا ڕووخسارم.. شەرمی گوڵیش بوەرێنێ
……
ئەگەر خەمیش کەلی ئاوایی لێگرتم
چاک ئەزانم..منی نامۆ
لەناو گێژاوی ئازارایە میوانم
کە هەورێ دێت.. ئەی ئازارم
وەرە دەرێ .. وەرە وەرە
خەمێ دانێ
لەناوگێژاوی حەسرەتا خەفەت بەرە
…….
ڕۆژگاری من
سەمایەکی بێ ڕەنگ و بۆ تامی نییە
دەریایەکە..
شەپۆلی شووم گرتویەتی ڕەنگی نییە
ئەی رۆژگارم..
ئەم گۆرانییەم یادگارە ئەیدەم بە تۆ
ئەیدەم بە تۆ..
قەت ناپرسم لە ساڵانی گریانی خۆ
ئەوا ئێستاش..
لە گێژاوی دەریای خۆما ئەتلێمەوە
ئاوازیشم..
هەموو سەردەم وسەردەمێک ئەیڵێمەوە .
[1]