پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
سایە ئیبراهیم خەلیل
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
شیلان شەماڵ مستەفا
22-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
جیهانگیری مام غەفور
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جەلال ئاربیجی
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جەلال قادر عەزیز
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جەلال شێرە
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئالان ڕەئوف
22-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕەحمانی حەلەوی
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 06
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 05
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 525,284
وێنە 106,368
پەرتووک PDF 19,784
فایلی پەیوەندیدار 99,518
ڤیدیۆ 1,448
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
301,033

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,746

هەورامی 
65,734

عربي 
28,807

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,281

فارسی 
8,456

English 
7,163

Türkçe 
3,570

Deutsch 
1,458

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
85

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

ژیاننامە
فەرید زامدار
ژیاننامە
بێدار
ژیاننامە
زارا محەمەدی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
23-07-2018
ژیاننامە
ئەحمەد سیمبان
کەی کورد لە دەستەواژەی “تستکردني” تێدەگات؟
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کەی کورد لە دەستەواژەی “تستکردني” تێدەگات؟

کەی کورد لە دەستەواژەی “تستکردني” تێدەگات؟
=KTML_Bold=کەی کورد لە دەستەواژەی “تستکردني” تێدەگات؟=KTML_End=
#دلێر محەمەد نووری#

نووسەر و لێکۆڵەری کوردی ڕۆژاوای کوردستان، دکتۆر محەمەد عەبدو عەلی، کە خاوەنی چەندین پەرتووک و لێکۆڵینەوەی زمانەوانی و مێژووییە سەبارەت بە کورد، پەرتووکێکی عەلامەی شاری حەلەب، محەمەد خەیرەدین ئەسەدی، ئامادە کردووەتەوە کە لەژێر ناوی “الکرد في موسوعة حلب المقارنة للاسدي، لە #عەفرین# 2014 چاپکراوە.

لەو پەرتووکەدا چاوم بە ڕستەیەکی عەرەبی کەوت کە لە شێوەی پەندی پێشینانە، سەرنجی زۆر ڕاکێشام ئەویش “کني عم تستکردني”، واتە: دەڵێی بە کوردم دەکەی یان بە کوردم دەچوێنی، یان دەبینی! هەڵبەتە نووسەر بەکوورتی باس لەو پەندە دەکات و مەرامی پشت بەکارهێنانی شی دەکاتەوە. کە لە ڕاستیدا خۆی بۆ سادەیی و خۆشباوەڕی کورد بەکارهێنراوە، بەڵام ئەمڕۆ عەرەب وەکوو تانەیەک بۆ مەرامی بە گێل نیشاندانی کورد بەکاری دەهێنێت. هەر لەو پەرتووکەشدا وا باس کراوە کە ئەم پەندە لای میسرییەکانیش بەکاردەهێنرێت.

هاوڕێیەکی میسریم هەیە ناوی “عادل” و کەسێکی زیتەڵ و خوێنەوارە. ڕۆژێک سەبارەت بەم پەندە لێم پرسی؟ لە وەڵامدا بە شەرمێکەوە وتی: بەڵێ پەندێکی وامان هەیە ئەویش بە میسری “بتستکردني یا والد”، واتە کوڕە یان هەتیوە، بە کوردم دەکەی یان دەبینی! لێرەدا بۆ مەبەستێک بەکاردەهێنرێت کاتێک لە مامەڵەیەک یان سەودایەک یاخود ئاڵوگۆڕێکدا کەسێک بیەوێت کەسی بەرانبەر بخەڵەتێنێ، ئەویش بەم پەندە وەڵامی دەداتەوە لە جێی ئەوەی ڕێک و ڕەوان پێی بڵێت هەڵم دەخڵەتێنی یان بە گێلم دەزانی؟

جا پرسیارم لەو کوڕە میسرییە کرد کە سەرچاوەیەکی زمانەوانی میسریم نیشان بدات سەبارەت بە مێژووی ئەو پەندە و ڕووداوی پشت ئەم پەندە داخۆ چییە. خۆشبەختانە ئەمەی بە باشی دەزانی، بەڵام بە بێناوهێنانی سەرچاوە. ئەو وتی، واتە عادلی هاوڕێم، گوایە ئەم پەندە لە ڕێگەی عوسمانییەکانەوە گەیشتووەتە میسر. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە لە کاتی خۆیدا عوسمانییەکان بە زۆری ئەم پەندەیان لەسەر زار بووە. ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ کوردەکان کە بە حیکایەتی ئایینپەروەری عوسمانییەکان هەڵخەڵەتاون و بەبێ هیچ ئیرادەیەکی بەرەنگاربوونەوەی توند خۆیان ڕادەستی سیاسەت و داگیرکارییەکانی عوسمانییەکان کردووە. کورد بەبێ بەرانبەر وەفایان بۆ ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی ئیسلامی خسووەتە سەروو هەموو بەرژەوەندییە سیاسی و نەتەوەییەکانی خۆیان. کە ئەمە تا ئەمڕۆش بۆ وەچەی عوسمانییەکان “ئەردۆگانییەکان” بەردەوامە بەبێ بەرانبەر هەم لەلایەن ئیسلامییەکانەوە هەمیش لەلایەن پارتییەکانەوە. وەفا بۆ ئەردۆگان گەیشتۆتە پلەی لێدان لە خود و بەرژەوەندی خود.

سەرسووڕمانی عوسمانییەکان لەوەی کە کورد یەکێک بووە لەو گەلە داگیرکراوانەی ئاسانتر لەوانی دیکە ملی بۆ داخوازی داگیرکەر دابێت، بە هۆکاری سۆزی ئایینداری بووە بە ئیلهامی داهێنانی ئەم پەندە لەسەر کورد.

گەر بە مێژوودا بڕێک زیاتر بکشێینەوە بۆ دواوە و بگەینە سەردەمی داگیرکاریی (فتوحاتی) ئیسلامی. ئەوا دەگەینە زۆر ئەنجامی سەیر لە بەئیسلامبوونی کورد بەو شێوە ترسناکە کە تا ئەمڕۆ درێژەی هەیە. چونکە ڕوو وەرگێڕانی کورد لە مێژوو و ئایین و کولتور و جەژن، هتد، زۆر جیاوازە لە فارس و تورک و قیبتییەکان و میللەتانی تری غەیرە عەرەبی بەئیسلامبوو. ڕاستە و بەڵگەنەویستە کە کورد و سەرجەمی ئەم گەلانە لە خۆڕا و بە ویستی خۆیان نەبوون بە ئیسلام. بگرە لە ئەنجامی شەڕوشۆڕ و ماڵوێرانیدا ملیان بۆ ئیسلام داوە. بەڵام دەرئەنجام نە تورک و نە فارس و نە ئاشورییەکانی شام و نە قیبتییەکانی میسریش، لە پاش بەئیسلامبوونیان دەستییان لە شانازییە نەتەوەیی و مێژوویی و کلتوری و شوێنەوارە مێژوویی و پێداچوونەوە بە باوەڕە کۆنە ئایینییەکانی خۆیان هەڵنەگرتووە و پاراستوویانن و تا ئەمڕۆش دەیانوو#سنە#وە و پشتڕاستیدان دەکەنەوە و ئاهەنگیان بۆ دەگێڕن. لەمەش دوورتر، بگرە ئیسلامیان بۆ مەرامە نەتەوەییەکانی خۆیان زۆر بە باشی بەکارخستووە. ئەوەی کە لە شانازییە نەتەوەیی و مێژووییەکانی خۆی لایداوە تەنیا گەلی کورد بووە. کورد هەموو ئەوانەی کردووە بە قوربانی سۆزی ئایینی و دەروێشانە کاری بۆ هەر لایەنێکی ئیسلامی دەرەکی کردووە.

گەر سەیری فارسەکان بکەین لەگەڵ بەئیسلامبوونیشیان و بوون بە جەمسەرێکی بەهێزی شیعە لە جیهاندا، هیچ پاشماوەیەکی کلتور و ئایینی دێرین و مێژووی خۆیان فەرامۆش نەکردووە. ئەوان لە ساخکردنەوە و لێکۆڵینەوە لە زەردەشت و ئاهەنگێڕانی نەورۆز و مەراسیم و دابوونەریتە زەردەشتییەکان نەکەوتوون. تورکەکانیش ئەگەر چی وەکوو جەمسەرێکی بەهێزی ئیسلامی سوننی دێنە بەرچاو، بەڵام تا ئەمڕۆش شانازی بە باوباپیرە تەتەر و مەگۆلەکانی خۆیانەوە دەکەن و گورگەبۆریان دەکەنە ڕێکخراوی ڕەگەزپەرستی و هەر بە پەنجەی شایەتمانی سەلەفییەکانیان ئاماژە بۆ سەری گورگەبۆری باپیرانیان دەکەن. سوارچاکی و ئازایەتییان بە شانازی دەبینن و کاولکارییەکانیشیان بە شەرم و نەنگی نازانن. ئەوان تا ئەمڕۆ هەڵگر و پارێزەری گەلێ دابوونەریتی بۆ ماوەی ئەو میللەت و تیرە و تایەفانەن.

گەر تەماشای ئیسلامییە میسرییەکانی ئەمڕۆ بکەین نە پەیکەر و پاشماوەی فیرعەونییەکان بە بت دەزانن و نە گۆڕ و هەرەمەکانیش بە بیدعە و کوفر دەبینن. بگرە دەمی هەر میسرییەک بکەیتەوە دەڵێت ئێمە لە فیرعەونەکانەوە بەر لە هەر میللەتێکی دیکە فێری کشتوکاڵ و دەرمانسازی و فەلەکناسی بووین، کە ئیسلام هات هەبووین و بووین بە خاڵی بەهێزیش بۆ ئیسلام. ئەوان سەدان پەیمانگا و زانکۆیان بۆ لێکۆڵینەوە لە شوێنەواری فیرعەونەکان و خوێندنەوەی جفرەکانیان دامەزراندووە.

بە کوردی، هەموو ئەو میللەتە بەئیسلامبووانە ئەگەر لە موسڵمانیدا عەیار بیست و یەک بن، ئەوا لە مێژوو و نیشتمانپەروەریدا عەیارە بیست و چوارن.

بەڵام ئەم دۆخە لای کورد جیاوازە و ئەمڕۆ هەر لە دەمی ئیسلامییە کوردەکانەوە خەڵکێکی زۆر کە تەنانەت قەڵەم بە دەست و خوێنەواریشن، فێری تانەی کەمەرشکێن بوون لە مێژوو و کلتور و پاشماوە و میراتە نەتەوەییەکانی خۆیان. دەبێت چ کێشەیەکی تێدا بێت تۆ دەیان ناوەندی لێکۆڵینەوەت هەبێت لە بارەی ئایینی زەردەشتییەوە جا با موسڵمانیش بیت؟

دەبێت بە خیانەت ناساندن و بێڕێزی کردن بە نەورۆز لە خزمەتی کێدا بێت؟ کورد لە پاش داگیرکاریی و بەموسڵمانبوونی چی بۆ پاراستن و نووسینەوەی مێژووی خۆی کردووە؟ چەندین عەلامەی کورد لە مێژووی ئیسلامدا هەڵکەوتوون چەند پەرتووک لە پەرتووکەکانیان یان چەند دێڕیان بۆ مێژوو و کلتوری خۆیان نووسیوە؟ ئەو هەموو خزمەتەی سەڵاحەدینی ئەیوبی بە ئیسلامی گەیاندووە و چی خێرێکی بۆ کورد تێدا بووە؟

هەتا ئێرە ئەوەی کورد بۆ هێزی بێگانەی موسڵمانان کردوویانە سادەیی و دڵسافی و خۆشباوەڕی و دڵسۆزی بووە بۆ ئایین. لەولاشەوە عەرەب و فارس و تورکیش بناغەی ئیمپراتۆر و شاهانشایەتی و خیلافەتیان لەسەر پشتی ئیسلام بنیات ناوە.

جێگەی خۆیەتی لێرەدا ئاماژە بەو نامەیەی ئەتاتورک بۆ شێخ مەحموود بدەین کە لەم ماوەیەدا بڵاوکرایەوە. کە باس لە داواکاری ئەتاتورک دەکات لە شێخ بەوەی کە باوەڕ بە بەڵێنی ئینگلیز نەکات و پشتی برای موسڵمانی خۆی بگرێت دژی ئەرمەنییەکان و زۆری دیکەی دەغدەغەدانی لایەنی ئایینی و نیشتمانپەروەری شێخ مەحمودی تێدایە. ئەگەر ئەمە ساغ بێتەوە و شێخ مەحمود ئەو دەرفەتەی بەدەوڵەتکردنی کوردی لەلایەنی ئینگلیزەوە بە قسەی ئەتاتورک لە دەست دابێت، دەبێت چەند جاری دیکەش ڕاستی سەرچاوەی ئەو دەستەواژەی “تستکردني”، گێلی یان خۆشباوەڕی کورد بسەلمێنێت؟ لە کاتێکدا لە بەهێزبوونی ئەتاتورکەوە تا ئەردۆگان چی پەتپەتی هەیە بە سەر کورددا نەهێنرا بێت؟

ئەگەر کورد کەمێک ڕێزی لە خۆی و مێژوو و کلتوری خۆی بگرتایە، هەرگیز خزمەتکردنی داگیرکەری لەژێر هیچ بیانوویەکی ئایینی نەدەکرد بە پیشەی هەمیشەیی تا ئەمڕۆش. کورد بە خۆی بزانێت یاخود نا، ئەوا پاڵپشتی ئەردۆگان و نییەتە خراپەکانی بەرانبەر بە کورد و هاوردەکردنی بیری سەلەفی قەتەر و خەلیجی بۆ نێو دۆڵ و چیاکانی کوردستان چی تر ناچێتە خانەی گێلێتییەوە بگرە دەبنە خیانەتی ڕوون و ئاشکرا لە وڵات و خاک و نیشتمان، چونکە مێژوو بۆی سەلماندووین نە بە نزیکبوونەوە لە فارسی شیعی، نە لە تورکی سوننی، نە لە عەرەبی سەلەفی، نابینە خاوەنی هیچی خۆمان. جا بۆ گلەیی لە عەرەب بکەین کاتێک بڵێن تستکردني! [1]
ئەم بابەتە 1 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 28-10-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 28-10-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 17-07-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 20-07-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
جەلال قادر عەزیز
کورتەباس
ئەشکەوتی میرکەلۆس لە هاودیان
کورتەباس
کاتژمێرە بەردینییەکەی هەرسین، بەڵگەیەک بۆ فەلەکناسی کوردی
وێنە و پێناس
شێلم فرۆشێک لە شارەدێی پیرەمەگروون ساڵی 1995
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
جەلال ئاربیجی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
لیڤا شاخەوان عەلی
ژیاننامە
شانیا جەمال عەزیز ڕەحیم
ژیاننامە
سایە ئیبراهیم خەلیل
کورتەباس
خانەدانی موکری و بنەچەی د. قاسملوو
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی سەرکەپکان لە ڕانیە ساڵی 1978
ژیاننامە
شیلان شەماڵ مستەفا
ژیاننامە
ئالان ڕەئوف
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 05
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی گەنجانی چۆمان ساڵی حەفتاکانی سەدەی بیست
ژیاننامە
سارا ئیکرام
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
ژیاننامە
جەلال شێرە
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 06
پەرتووکخانە
فەرهەنگی شاسوار؛ وێنەدار - بەرگی 02
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کەرکووکی دوای 16ی ئۆکتۆبەر
کورتەباس
ئێران وەکوو نەتەوەی خەیاڵی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
جیهانگیری مام غەفور
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 04
وێنە و پێناس
سێ گەنجی شارۆچکەی کفری ساڵی 1989
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە قوتابییانی قوتابخانەی بنگرد لە دوکان ساڵی 1977

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
فەرید زامدار
20-01-2009
هاوڕێ باخەوان
فەرید زامدار
ژیاننامە
بێدار
24-07-2018
هاوڕێ باخەوان
بێدار
ژیاننامە
زارا محەمەدی
28-05-2019
هاوڕێ باخەوان
زارا محەمەدی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
23-07-2018
23-07-2018
هاوڕێ باخەوان
23-07-2018
ژیاننامە
ئەحمەد سیمبان
12-07-2023
هومام تاهیر
ئەحمەد سیمبان
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
سایە ئیبراهیم خەلیل
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
شیلان شەماڵ مستەفا
22-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
جیهانگیری مام غەفور
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جەلال ئاربیجی
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جەلال قادر عەزیز
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جەلال شێرە
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئالان ڕەئوف
22-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕەحمانی حەلەوی
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 06
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 05
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 525,284
وێنە 106,368
پەرتووک PDF 19,784
فایلی پەیوەندیدار 99,518
ڤیدیۆ 1,448
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
301,033

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,746

هەورامی 
65,734

عربي 
28,807

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,281

فارسی 
8,456

English 
7,163

Türkçe 
3,570

Deutsch 
1,458

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
85

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
جەلال قادر عەزیز
کورتەباس
ئەشکەوتی میرکەلۆس لە هاودیان
کورتەباس
کاتژمێرە بەردینییەکەی هەرسین، بەڵگەیەک بۆ فەلەکناسی کوردی
وێنە و پێناس
شێلم فرۆشێک لە شارەدێی پیرەمەگروون ساڵی 1995
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
جەلال ئاربیجی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
لیڤا شاخەوان عەلی
ژیاننامە
شانیا جەمال عەزیز ڕەحیم
ژیاننامە
سایە ئیبراهیم خەلیل
کورتەباس
خانەدانی موکری و بنەچەی د. قاسملوو
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی سەرکەپکان لە ڕانیە ساڵی 1978
ژیاننامە
شیلان شەماڵ مستەفا
ژیاننامە
ئالان ڕەئوف
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 05
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی گەنجانی چۆمان ساڵی حەفتاکانی سەدەی بیست
ژیاننامە
سارا ئیکرام
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
ژیاننامە
جەلال شێرە
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 06
پەرتووکخانە
فەرهەنگی شاسوار؛ وێنەدار - بەرگی 02
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کەرکووکی دوای 16ی ئۆکتۆبەر
کورتەباس
ئێران وەکوو نەتەوەی خەیاڵی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
جیهانگیری مام غەفور
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 04
وێنە و پێناس
سێ گەنجی شارۆچکەی کفری ساڵی 1989
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە قوتابییانی قوتابخانەی بنگرد لە دوکان ساڵی 1977
فۆڵدەرەکان
ژیاننامە - ئایین و ئایینزاکان - ئێزیدی ژیاننامە - جۆری کەس - بێسەروشوێن ژیاننامە - جۆری کەس - قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش ژیاننامە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی سەروو ژیاننامە - شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون) - شنگال ژیاننامە - شوێنی نیشتەنی - کوردستان ژیاننامە - فۆڵدەرەکان - جینۆسایدی کوردە ئێزیدییەکان ژیاننامە - نەتەوە - کورد ژیاننامە - وڵات - هەرێم (لەدایکبوون) - باشووری کوردستان ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - مێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.594 چرکە!