ژن و جوتیار بە خاترانە نابنە مار.
مار: ماڵ. خاترانە: هاوکاریی و دەستگیرۆیی، واتە: جوتیار و کەسانی دەستکوورت، لە ژیاندا خاوەنی هیچ سامان و ماڵێک نین، دەبێت هەوڵ بۆ پێکهێنانی بدەن، مەبەست لەوەیە ئەو کچ و کوڕانەی خێزان پێکدەهێنن و هەژارن، دەبێت بە هەوڵ و ماندووبوونی خۆیان پێبگەن و ماڵ درووست بکەن، بە هاوکاریی و دەستگیرۆیی ئەم و ئەو ماڵ پێکنایەت. [1]