ناونیشانی بابەت: چۆنییەتی بەرزکردنەوەی بەهای شایستەبوون
ناوی نووسەر: #سەیران بەرزنجی#
بۆ ئەوەی ژیانێکی جوان بژیت و لەلایەنە جۆراوجۆرەکانیدا سەرکەوتوو بیت و بتوانیت بە ئامانجە جۆراوجۆرەکانت بگەیت پێویستە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە پەیڕەو بکەیت بۆ ئەوەی بەهای خۆت و متمانەی خۆت بە هەمان شێوە بەرز بکەیتەوە:
=KTML_Bold=1-داننان بەوەی کە هەست بە ناشایستەیی دەکەیت:=KTML_End=
زۆر پێویستە دان بە هەستەکاندا بنێین، تەنانەت هەستە نەرێنیکانیش. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە داننان بە هەستێکدا بە مانای خۆبەدەستەوەدان بەو هەستە نییە؛ بەڵکوو ڕێگایەکی درووستە بۆ زاڵبوون بەسەریدا، هەر بۆیە دانپێدانانت بەوەی کە شایستە نیت زۆر پێویستە بۆ زاڵبوون بەسەریدا.
=KTML_Bold=2-ئەو هۆکارانە بدۆزەرەوە کە وا دەکەن هەست بە ناشایستەیی بکەیت:=KTML_End=
دۆزینەوەی فاکتەرەکانی پشت ئەم هەستانە ڕەنگە کاتێکی تاڕادەیەک زۆر بخایەنێت، چونکە زۆرجار درک بەوە ناکەین کە چی ئێمەی گەیاندووەتە ئەو حاڵەتەی کە تێیداین؛ بۆیە پێویستە لەگەڵ خۆت دابنیشیت و هەموو وردەکارییەکانی ژیانت بە بچووک و گەورە لەبیرت بێت، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە مرۆڤ هەرچی پێیدا تێدەپەڕێت کاریگەریی لە ژیانی داهاتووی بەجێدەهێڵێت.
بۆ نموونە، لەوانەیە بزانیت کە هۆکاری هەستکردنت بە ناشایستەیی، لە ئەنجامی شکستی تۆیە لە ئەزموونێکی سۆزداریدا، یان شکستت لە ئەرکێکدا کە پێت سپێردراوە لە شوێنی کارەکەت، یان نەبوونی پارە بۆ نموونە، یان تێڕوانینی تۆیە بۆ بابەتەکانی تر، بۆ نموونە باوەڕت وایە کەسێک لە تۆ باشترە چونکە لە زانکۆیەکی بەناوبانگ خوێندوویەتی.
بە پێچەوانەوە هەستکردن بە ناشایستەیی ڕەنگە لە ئەنجامی سەرکەوتنە دووبارەبووەکانتەوە بێت کە وای کرد هەندێک کەس ئیرەیی پێ ببەن و هەوڵیان دەدا بێ هیوات بکەن و پێگەی خۆت بچووک بکەنەوە بۆ ئەوەی زیاتر پێش نەکەویت. بۆیە ئەم هەنگاوە یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکان بۆ بەرزکردنەوەی بەهای خود، هەنگاوێکی گەورەیە لەسەر ڕێگای بەرزکردنەوەی متمانە بەخۆبوون.
=KTML_Bold=3-وازهێنان لە چاوەڕوانییە ناڕاستەقینەکان:=KTML_End=
هەندێک جار مرۆڤ لە منداڵییەوە لە چوارچێوەی چاوەڕوانییە خەیاڵییەکاندا لەلایەن بنەماڵەکەیەوە، مامۆستاکانی لە قوتابخانە، یان تەنانەت ئەو کۆمەڵگەیەی کە تێیدا دەژی، بە دیل دەگیرێت و بۆ ئەوەی بتوانێت بەهای خۆی بەرز بکاتەوە، دەبێت لەم شتە ڕزگاری بێت فشارێک کە دواتر دەبێتە هۆی دڵتەنگی و بێزاری لە خۆی لە ئەنجامی نائومێدی کەسانی تر ئەگەر ئەو شتەی کە چاوەڕێی دەکەن لێی بەدەست نەهێنێت.
بۆ نموونە ڕەنگە باوکت بیەوێت تۆ وەک کوڕی هاوڕێکەی بیت؛ دەستەواژەکانی وەک: “ببینە، ئەو لە تۆ باشترە”، یان “بۆچی ناتوانیت وەک ئەو سەرکەوتوو بیت؟” کە وا دەکات هەست بە فشارێکی زۆر بکەیت ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە ڕەنگە تۆ شکست بهێنیت لە بەدەستهێنانی ئەمە و هەست بکەیت کە شایەنی شتی باش نیت چونکە تۆ باوکت بێ ئومێد کرد، پێویست ناکات هەوڵبدەیت بۆ گەیشتن بە خەونەکانیان بەڵکوو دەبێت درک بەوە بکەیت کە چیت دەوێت بەبێ ئەوەی سەرنجت لەسەر چۆنییەتی سەیرکردنی خەڵک بێت. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە کۆمەڵگە ئەو جیاوازییە تاکەکەسیانە لەبەرچاو ناگرێت کە لەنێوان مرۆڤەکاندا هەن.
=KTML_Bold=4-گرنگی بە خاڵە بەهێزەکانت بدە:=KTML_End=
هەر مرۆڤێک بە خاڵە تایبەتەکان لە کەسانی تر جیا دەکرێتەوە و بەرپرسیارییەتی هەر یەکێک لە ئێمەیە کە بەهرەکەی بدۆزینەوە کە خودا پێی جیای کردووەتەوە لە کەسانی تر. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە بە یەکێک لەو خاڵە بەهێزانە دادەنرێت کە خاوەنییەتی، ئەمەش وا دەکات هەستی ناشایستەیی زاڵ بێت و متمانەی بەخۆی بگەڕێنێتەوە ئەگەر لاواز بووبێت. کەواتە تەنیا شتێک کە پێویستە بیکەیت ئەوەیە کە بیر لەوە نەکەیتەوە کە تۆ لە کەسانی دیکە کەمتریت بەڵکوو بەهرەکەت لەبیر بێت، و بە باشی سەرنجی لەسەر بدە، هەوڵبدە پەرەی پێبدەیت و شانازی پێوە بکە بۆ ئەوەی هاوسەنگیت بەدەستبهێنیت.
=KTML_Bold=5-دوور بکەوە لە بەراوردکردنی خۆت لەگەڵ کەسانی تر:=KTML_End=
ئەم کێشەیە لە سەردەمی ئێستاماندا زیادی کردووە لە ئەنجامی کاریگەریی خەڵک بەهۆی ئەوەی لە سایتەکان و سۆشیال میدیادا دەیبینن. وات لێبکات هەوڵبدەیت وەک ئەوانی تر بیت، هەمیشە باوەڕ بەو شتانە مەکە کە دەیبینیت، وەک چۆن هەموو مرۆڤێک لایەنێکی خراپی هەیە لە ژیانیدا.
بۆ نموونە مەرج نییە وێنەی کەسێک ببینیت لە کاتی گەشتێک وا بیربکەیتەوە کە دڵخۆشترین کەسە لە ژیانیدا لەوانەیە بەدەست چەندین کێشەی ژیانییەوە بناڵێنێت و چووبێتە گەشتێک بۆ ئەوەی بتوانێت ڕزگاری بێت لە فشاری دەروونی، و ئەو کەسانەی کە دەستکەوتی گرنگیان لە ژیانیاندا بەدەستهێناوە، ئێستا خۆت لەگەڵ ئەواندا بەراورد مەکە؛ بەڵکوو دەبێت بزانیت چەندە ئازاریان چەشت و ماندوو بوون تا بگەنە شوێنی ئێستایان، چونکە هیچ کەسێکی سەرکەوتوو درووست نەبووە بەڵکوو زۆر کاری کردووە و پێش ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، زۆر بەربەست و کێشەی تێپەڕاندووە.
=KTML_Bold=6-هەوڵنەدان بۆ کامڵبوون:=KTML_End=
چونکە ئایدیالیزمی نموونەیی وەهمێکە کە ئامرازەکانی تێدا چڕبوونەتەوە. میدیا یان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردەکەن بۆ زیادکردنی فشارە دەروونییەکان، بەڵام لە واقیعدا هیچ مرۆڤێک کامڵ نییە.
=KTML_Bold=7-بەباشی ئاگاداری خۆت بە:=KTML_End=
جەستەمان ئەمانەتێکە لەلایەن خودای گەورەمانەوە بۆیە گرنگیدان بە جەستە زۆر پێویستە و کاریگەریی زۆری لەسەر تەندرووستی دەروونیمان هەیە. چونکە ئەمە بەڕوونی هەستی شایستەبوونمان بەرز دەکاتەوە و نابێت کاتێکی زۆر بۆ ئەوە تەرخان بکەین بەڵکوو دەتوانیت سیستەمێکی تەندرووست و مامناوەند و ئاسان بۆ جێبەجێکردن پەیڕەو بکەیت، پێویست پەرژینێکی پتەو بەدەوری تەندرووستی جەستەت دامەزرێنی تا هۆکارێکی بەهێزت نەبوو بۆ خۆ خەمبارکردن خەمبار نەبێت.
=KTML_Bold=8-هەڵبژاردنی جلوبەرگ:=KTML_End=
مەرج نییە وەک هەندێک لە ئێمە بیری لێدەکەینەوە ، شوێن مۆدە بکەویت. هەوڵدان بۆ لەبەرکردنی پۆشاکێک کە کەسانی تر حەزیان لێی بێت لە ترسی ڕەخنەی نەرێنی بەڵام گرنگ ئەوەیە جلوبەرگ لەبەر بکەیت.
تۆ حەزت لەو ڕەنگانەیە کە حەزت لێیە بۆ ئەوەی بێ گوێدانە ڕەخنەکان بیپوشە، بەڵام پێویستە ئاداب و لایەنی ئایینی بە هەند وەربگرێت ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی متمانە بەخۆبوونت و بەرزبوونەوەی هەستی مافخوازی.
=KTML_Bold=9-سەیرکردنی ژیان بە شێوەیەکی ئەرێنی:=KTML_End=
نرخی هەموو شتە باشەکانی ژیانت بزانە و بەڕوانگەیەکی ئەرێنی سەیری ڕووداوەکان بکە ئەگەر تووشی کێشەیەک بوویت گومان مەکە و چاوەڕێی کەسێک مەکە کە چارەسەری بکات. بەڵکوو دەبێت بەدوای چارەسەرێکدا بگەڕێیت کە دڵخۆشت بکات، بێگومان بەبێ ئەوەی ببێتە هۆی دڵتەنگی و وێرانکاری بۆ کەسانی تر و ژیانیان.
=KTML_Bold=هەمیشە لەبیرت بێت دەستەواژە ئەرێنییەکان دووبارە بکەیتەوە؛ =KTML_End= بۆ نموونە هەمیشە وشەکانی وەک: (دەتوانم بیکەم، دەتوانم، یان سەرکەوتووم) دووبارە بکەرەوە و تەنانەت کاتێک هەڵە دەکەیت بە میهرەبانی لەگەڵ خۆت قسە بکە. هیچ کەسێک هەرگیز بێ هەڵە نییە، و هەمیشە خەیاڵ بکە کە هەست بەجوانی دەکەیت کاتێک دەگەیتە ئامانجە دڵخوازەکانت، بەڵام دڵنیا بە بیر لەو ئاستەنگانەش بکەوە کە ڕووبەڕووت دەبێتەوە لە کاتی هەنگاونان بەرەو ئامانجەکانت بۆ ئەوەی خەیاڵەکانت هاوسەنگتربن.
=KTML_Bold=10-خۆت کۆنتڕۆڵ بکە:=KTML_End=
هەمیشە دەنگێکی ڕەخنەگرانە لە ناخمانەوە دێتە ئاراوە، بیرکردنەوە بێزارکەرەکانمان بۆ دەگێڕێتەوە و هەموو ئەو ساتانەی شکستمان بیردەخاتەوە کە لە ئەزموونەکانی پێشوودا ئەزموونمان کردووە، ئەمەش ڕەنگە ڕێگریمان لێبکات لە پێشکەوتن و ڕق لێ بوونەوە و سەرزەنشتکردن زیاد بکات چونکە پێشتر نەمانتوانیوە سەرکەوتوو بین ئێمە پێمان وایە ئێمەش ناتوانین جارێکی دیکە سەرکەوتوو بین، بۆیە پێویست ناکات هەوڵبدەین یان بەدوای خەونەکاندا بگەڕێین، وەک چۆن ئێمە ناتوانین.!
لەبیرت بێت کە دەبێت دەستبەجێ ئەم دەنگە کۆنتڕۆڵ بکرێت و بوەستێنرێت، بۆیە دەتوانیت هەمیشە هەوڵی دووبارە بدەیتەوە، ژمارەکە گرنگ نییە.
=KTML_Bold=دەرئەنجام=KTML_End=
هەمیشە ڕێز لە خۆت بگرە چونکە تۆ شایەنی باشترینی و لەبەر ئەوەی تۆ تاکەکەسیت کە دەتوانیت ڕێزی کەسانی تر بۆت زیاد یان کەم بکەیت، و ڕێگە نەدەیت کەس بەبێ گوێدانە پێگەی خۆی لە ژیانتدا، تۆ لەناو ببات و لە هەمووی گرنگتر خۆت لەناو مەدە، وە لەبیرت بێت کە دەتوانیت دووبارە دەست پێ بکەیتەوە و کار بکەیت بۆ بەرزکردنەوەی بەهای خۆت بە پەیڕەوکردنی ئەو خاڵانەی کە پێشتر باسمان کرد، جێبەجێکردنی ئاسانە و بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە ڕۆتین و خوو و گەر کەسێکی باش و پاڵپشت بە مانای وشە لە ژیانتدا هەیە دەستی پێوە بگرە چونکە لەم سەردەمەدا ئەو جۆرە مرۆڤانە چەشنی کانزا دەگمەن و بەنرخەکانن.
ئەگەر هەستت کرد دەوروبەرەکەت ڕێگریت لێ دەکات لە گەیشتن بە ئامانجەکانت، ژینگەکەت بگۆڕە بەپێی توانا، ئەوانە ئاماژەن کە تۆ لە شوێنیکی هەڵەدایت.[1]