دەبانی.
پێشوان دەڵێن: جوتیارێک سەرسەدەی بۆ ڕاکێشابوو، وەردی دەدایەوە، کەڕکەکی ڕەشی هەبوو، لەسەر سەدەی دانابوو، ئاگای لە عەبدی بێزەواد نەبوو.
حەمەد نەبی سەرۆکی دزان بەوێدا تێدەپەڕێت، دەڵێت: بەخوا هەورێکی تیری ڕەشی بن تاری هێناوە، هەونکە دەبارێت، دەجێت کەرکی کابرای لەبەر دەکات، کەونە کەر کەڕەشە خراپەکەی خۆی لەوێ بەجێدێڵێت، لە پەنایەکی ئەو هەستی پێنەکا، خۆی دەشارێتەوە، سەیری جوتیارەکە دەکات، دەبینێت باران خۆشخۆش دەبارێت، جوتیارەکە غاردەداتە کەڕکی تەماشا دەکات هەو نییە، هەتا دەستی تێدایە تێی هەڵدەدات، دەکە و دوان باران پتر گوڕ دەستێنێت.
جوتیار لەو چۆڵەوانییە تەماشای هەر چوارلای خۆی دەکات، هەتا چاو بڕ دەکات کەس دیار نییە، لەو کاتەدا چارەی نامێنێت، لە کەڕکەکە نزیک دەبێتەوە، حەمەد نەبی دەڵێت: (دەبانی)! کابرا کەڕکەکەی لەبەردەکات و پێی تێهەڵدەکێشێت. بۆ کەسێک بەکاردێت کە شتێکی بەتۆپزی تووش بکرێت، ئەویش بەناچاری ملی بۆ کەچ بکات. [1]