ئاوی پایزان بیدە بە دۆستان
هاوشێوەی ئەمە وتراویشە: دۆی پایزان بدە ئازیزان، دۆی بەهاران بدە نەیاران، پایزان لە کوردەوارییدا کە کانیاو و سەرچاوەی ئاوەکان لە مانگی تەمموز و ئاب و چلەی هاوینێ بەدواوە وشک و چک و کۆر دەبوونەوه، بەو ماوەیە دەوترا #گاقۆڕان#، کەواتە ئەگەر ئاوێکی سازگار دەست بکەوێت ئەوا بەنرخ و دانسقە و شیرینە بۆیە وتراوە: ئاوی پایزان بیدە بە دۆستان. [1]