ئاغایەتی خۆت بە خورامەتی خەرکی مەدە.
ئاغا: بە کەسێک دەوترێت کە دەسەڵاتی بەسەر گوندێک یان زیاتردا هەبێت، خورام: غوڵام کارەکەر و خزمەتچی (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، خەرک: خەڵک، مەبەست لەوەیە کەسێک لە جێگەیەک سەردار و سەروەرە بێت، ناکرێت واز لە پێگەی بەرزی خۆی بهێنێت و ببێتە خزمەتکاری خەڵکی. [1]