ئاگری بەندە زارە، ئاگری هیزە دارە.
زار: دەم. دیزە: دەفرێکی گڵینی خڕی سوورکراوەیە (فەرهەنگی خاڵ)، لە کوردەواردا داری لەژێردا گڕدەدرێت و چێشتی تێدا لێدەنرێت، مەبەست لەوەیە ئەوەی کە قینی کەسێک هەڵدەسێنێت و گڕ لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی بەردەدات، قسەی خراپە کە لە دەم دێتەوەر، گڕی ئەو تووڕەییە لە ئاگریدا ژێر دیزە بەتینترە. [1]