ئاگری دارێک بەتەنێ، وەک مێردی بن حوکمی ژنێ.
حوکم: دەسەڵات. دارێک بەتەنیا گەر ئاگر بگرێت، هیچ جێگەیەک ناسووتێنێت، یان چێشتی ژەمی ماڵێکی قەرباڵغی پێ لێ نانرێت، مەبەست لە پیاوێکە کە لەژێر دەسەڵات و فرمانی ژنەکەیدا بێت، خاوەنی هیچ بڕیار و ڕەفتارێکی ئازادانە نەبێت، لە کوردەواردا پێیان دەوترێت: ئاڵی یان هۆمەر. [1]