هەی بە دوو کەوتی
لە کەناری زێی بچووک لە یەکێک لە ئاواییەکانی سنووری وراتی #کۆیە# ژنێکی بە تەمەنی قسەخۆش و گاڵتەچی هەبوو، کاتی خۆی لە سنووری پارێزگای #کەرکووک# هەڵگیرابوو، وەکوو ناوچەی کۆیە دەڵێن بەدووکەوتبوو، لەگەڵ ژنانی ئاوایی دەچووە سەر سراو و کانی و بیرەکان بۆ ئاوهێنان، ئەگەر تووشی کچێک یان ژنێک بایە بەخەندە و پێکەنینەوە دەیوت: هەی بە دوو کەوتی، هەموو جارێش کچان و ژنانی ئاوایی دەیانوت: پورێ ئەوە لۆ وادەرێی ئەویش دەیوت: دەستی خۆم پێش دەخەم هەتا ئەنگۆ وام پێ نەرێن.[1]