ئای مراد، بە ئاخیری عەمرت چیت بەسەرهات.
مراد: ئارەزووی دڵ (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، ئاخیر: کۆتایی، عەمر: تەمەن. مەبەست لە کەسایەتییەکی ناودار و ساماندارە کە بەئارەزووی دڵی ژیابێت، بەڵام لە کۆتایی تەمەنیدا، بەهۆی دۆخێکی تایبەتییەوە لێکەوتبێت و سامان و ماڵ فریای نەکەوێت. [1]