ئەتوو لە مام حەسەنی چێتر دەزانی.
مام حەسەی کەسایەتییەکی نەناسراوە. چێتر: چاکتر. هەموو کارێک وەستای شارەزای خۆی هەیە، بە دەستڕەنگینیی لە کارەکەیدا خۆی دەنوێنێت، مەبەست لەوەیە کەسێک خۆی لە کارێک هەڵقورتێنێت، بۆ خۆدەرخستن یان دەستکەوتێک خۆی بەرێتەپێش، بەڵام ئەوەندە شارەزا نەبێت کە ئەنجامی بدات. [1]